ئهلهكترۆن/elektron: ن:[ فیز][ گر : ήλεκτρον، ئینگـ : electron، ع : الكهرب] ئێلێكترۆن یان ئهلهكترۆن ده‌گه‌ڵ پرۆتۆن و نیۆترۆن به‌ردی بناخه‌ی ئه‌تۆم پێكدێنن. بارگه‌ی ئێلێكتریكێكهی – 1،6 × 10-19 كۆولۆمبه و چڕی له‌سه‌ر 9،11 × 10-31 كیلۆگرامه. ئه‌مه واده‌كات 1800 كه‌ره‌ت سووكتربێت له پرۆتۆن. هه‌مان هه‌ڵگری بارگهكردنه به‌ڵام به نێگه‌تیڤ. ئهلهكترۆن لیپتۆنێكه، وه به‌گه‌ردێكی بناخه‌یی ده‌ژمێردرێت. واتا پێكه‌وه به‌ندنیه به‌گه‌ردی بچووكترهوه، خولێكی هه‌یه به‌نیو، كه ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بێته فێرمۆین، واتا به‌رده‌وامی ده‌بێت له ستاستكی سووڕی فێرمی. ئه‌و بارگه‌ی جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ری پێی ده‌گووترێت پۆزیترۆن، كه هه‌مان چڕی و سووڕ و ژماره‌ی بارگهكراوی هه‌یه به‌ڵام به‌پۆزه‌تیڤ. ئه‌له‌كترۆنه‌كان له توێژی گۆی ئهترمدا كۆده‌بنه‌وه. له ساكارترین ئه‌تۆم وه‌ك هێبیۆم و بۆینت جێگای دوو ئهلهكترۆن هه‌یه، به‌ڵام له قورسترین ئه‌تۆم جێگای هه‌شت ئه‌تۆم هه‌یه. ئه‌له‌كترۆنه‌كان یه‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ندن به توێژی ئه‌تۆمه‌وه، به‌ڵام له كاتێك دا ئه‌تۆمه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن كه خۆیان خاڵی یان بارگاوی بكه‌ن، ئه‌و كاته ئه‌له‌كترۆنه‌كان دابه‌شده‌كرێن له نێو گه‌لێك له ئه‌تۆمه‌كان، ئه‌و كاته گه‌شتی ئهلهكترۆنی ڕووده‌دات. كه پێیده‌گووترێت ته‌وژمی ئه‌له‌كتریك/ ئێلێكتریكی. خێرایی ئهلهكترۆنی لاوازن به گوێره‌ی خیرایی تیشك. ئه‌م خێرایییه‌ش بهگالڤانۆمهتر ده‌پێورێت.
.
.
.
.
.
.