قنگ/qing: ن:[ توێ] بڕێژە، بێخ، پیزی، سیک، قوون _ کوون : دوایین دەرچەی کۆئەندامی هەرسکردنە لە لەشی مرۆڤدا، لە خوارەوەی ڕاستەریخۆڵەیە( رێکتووم : Rectum ) قنگ بە لەگەنەیی تێپەڕین( pelvic floor) دا دەڕوات. بە ماسوولکە دەوردراوە، لە سەروبنی قوون بە ماسوولکەی داخەر، هەم ناوەوە و گەم دەرەوە بە دووماسوولکەی بازنەی دەورپێچدراون، بۆ کۆنترۆلکردنی پاشەڕۆک.[ لا: Anus][ ئینگـ: Arse ، Backside].

قنگەخورووکە/qingexurûke: نتـ:[ نخ] خارشت : نەخۆشییەکە لەهەندێ گیانداراراندا قوونی دێتە خووروو.  

قنگەسووتەکە/qingesuteke: ن:[ نخ] دەردێکە تووشی منداڵی ساوا و مەرەزەی کۆرپە دەبێت.

قنگەسووتەكێ/qingesûtekê: نتـ:[ نخ] قنگەسووتەکە.

قنگی/qingî: نچ:[ توێ] هەر تشتێک پەیوەندی بە قنگەوە هەبێت.[ ئینگـ: anal].

قنگی دەستکرد/qingî destkird: نتـ:[ توێ].[ لا: Artificial Anus]{ پەزیشکی، ل، 40} 

قنگی بێکون/qingî bêkun: نتـ:[ توێ] کۆرەکۆم، کۆمی گیراو،  قنگی کون نەبوو.[ لا: Imperforateo Anus]

بێ قنگی/bêqingî: نتـ:[ توێ] بێ کۆمی : کرانەوەی ڕاستەڕیخۆلە لەناو گوڵنگدا.[ لا: Vulvovaginalis Anus]{ دەوەن، ل، 100}  

کەنالی قنگ/kenalî qing: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: anal canal].

                                                                                               

قنگەشەڕ/qingeşeř: نتـ: شەڕکردن لەگەڵ پێدزكێدا پاشەوپاش.  

قنگەشەڕکردن/qingeşeřkirdin: کتپ: شەڕکردن لەگەڵ پێ دزکێدا پاشەو پاش، پەلاماردان و پاشەکشەکردن یان ڕاکردن، کلکە قنگێی دوژمن دان و هەڕاکردن.

قنگەڵتس/qingeľtis: نتـ: قووندانەوەیەکی کەم لەسەر چیچکان.

قنگەڵفس/qingeľfis: نتـ: قنگەڵتس.

قنگەنشینە/qingenişîne: نتـ: قنگەنشیکە.

قنگەنشینکە/qingenişînke: نتـ: منداڵێکە تازە فێرەدانیشتن بوو بێت لەسەر قوون.

قنگەوتلوور/qingewtilûr: نتـ:[ قنگە+ و+ تلوور] قوونەوتلوور، تل _ تلۆر، خل _  خللۆر _ خولۆر، پاڵکەوتن بە جۆری ک قنگ دەرپەڕێت.

قنگەوتلوورکردنەوە/qingewtilûrkirdinewe: نتـ:[ قنگە+ و+ تلوور] 

قنگخودان/qingxudan: کتپ:[ قنگ+ خولدان] قوون هەڵسووڕاندن، سەماکردن، قەلبیرە، قڕدان، قنگ هەڵتەکاندن.

قنگدانەوە/qingdanewe: کتپ: مەنەست لە کەمە دانێشتنێکە.

قنگدانەزەوی/qingdanezewî: کتپ: جنچکان، قنچکە، قنیچکان، هەڵترووشکان.     

قنگگرتن/qinggirtin: کتپ:[ قنگ+ گرتن] مەبەست لە منداڵێکە بۆ یەکەم جار لەسەر قوون دانیشێت.   

قنگ لێکەوتوو/qing lêkewtû: ئانفا:[ قنگ+ لێکەوتوو( لێکەوتن)] مەبەست لە مرۆڤی بێهۆش و گٶش، کە هەمیشە چشتی لێ بکەوێت.  

قنگ هەڵتەکاندن/qingheľtekandin: کتپ:[ قنگ+ هەڵتەکاندن] قنگخولدان : قنگ هەڵتەنن.

قنگ هەڵتەكێنە/qingheľtekêne: نتـ:[ باڵ][ قنگ+ هەڵتەكینە] بارگاییلکە، فیسقە : قنگ هەڵسەنگێنە، كلک هەڵتەكێنە _ کلک هەڵسەنگێنە.

قنگیچاو/qingîçaw: ن:[ نخ] قنگی چاو : قولینچکی چاو بەلای گەرووەوە.   

قنگیچاوپێدان/qingî çawpêdan: ن:[ ئەردە] بەگۆشەی چاو ڕوانین.

.

.

____________

قنگ/qing: ن:[ جنێو]

{

داخڵی فەرجە لە سەر قنگ کێر بە گون دەعوا دەکا

نانی کونەماسی دەخوات و پاسی جرتاوا دەکا

}{ شێخ ڕەزا}

قنگدان/qingdan: کتپ: گاندان لە دەرچەی دواوەی نێر و مێ.  

قنگدەر/qingder: نفا:[ جنێو] [ قنگ+ دەر( دان)] قنگدە، قووندەر، نێری حیز، چەماو.

قنگەزە/qingeze: نتـ:[ جنێو][ قنگ+ ئە+ زە( زا : زایین)] پشت، نەژاد.

:: دارا لە قنگەزەی بابانە : واتە لەو ڕەگەزەیە.{ گیوی، ل، 711} 

قنگ گران/qing giran: ئانتـ:[ جنێو]  قنگ میوان : تەپ، تەپۆ، تەپن، تەمەڵ{ شوان، ل، 841}.

قنگ میوان/qing mîwan: نتـ:[ جنێو] قنگ گران.   

.

.

_________________

قنگ/qing: ن:[ توێ] کۆم.

قنگی مریشک/qingî mirîşik: ن:[ توێ] کۆمی مریشک، بالوور( کباک، زا) قوونەجووڕە.

.

.

.

.