کەمەر ¹ /kemer: ن:[ توێ] بێبن، پژوينگە، پشت، تەتەڵە، تەنگە، سێبەندە، سێوەنگ، قەد، قەی، کەمبەر، کەمر، ميانە، ناڤتەنگ، ناڤدەنگ، ناڤقەد، ناڤکيل، ناوتەنگە، ناوقەد، نێوقەد.[ ئینگـ : waist]

:: گیراوەیەک بۆ کەمکردنەوەی چەوری کەمەر. { فا. ئ

:: نهێنى دانانى دەست لەسەر کەمەر چییە ؟ { نەتەوە}

:: دەبێت کەمەر چەند سانتیمەتر بێت؟ { حه‌مه‌ په‌رێشان }

{

کەوا دارایی زەڕ کوتەک، کەمەر چین، جوببە گوڵناری
 
کڵاو لار، چاو خومار، شیرین سوار، خاڵ میشکی تاتاری

}{ کوردی}

کەمەرەیی/kemereyî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Lumber ].

کەمەرەیی زگی/kemereyî zigî: نتـ:[ توێ][ کەمەرەیی+ زگی] .[ ئینگـ : Lumbo abdominal].

کەمەرەیی پەراسوویی/kemereyî perasûyî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Lumbocostal ].

کەمەرەیی پشتی/kemereyî piştî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Lumbodorsal].

کەمەرە ئێشە/kemere êşe: نتـ:[ توێ] گۆتی.[ ئینگـ : Lumbodynia ].

کەمەرەیی کڵۆتی/kemereyî kiľotî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Lumboiliac].

کەمەرەیی سمتە جۆڵەیی/kemereyî simte coľeyî: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ : Lumbosacral ].

کەمەرباریک/kemer barîk: ئانتـ:[ کەمەر+ باریک] بەژن باريک، بەژن زراڤ، بەژن زراو، بەلەباريکە، زورار، شوش و باريک، قەدزراو، قەدباريک، گوڵبەژن، ميانەباری، نۆقزراڤ، ناوقەدباريک.

کەمەربەس/kemerbes: نتـ:[ هـ] پشتێند.

کەمەربەسە/kemerbese: نتـ: کەمەربەستە، نۆکەر، ئامادە.

کەمەربەست/kemerbest: نتـ: پشتێند، کەمەربەستە.

کەمەربەستە/kemerbeste: نتـ:

1 – ئامادە _ ئاماڎه( هـ)، تەیار، حازر، خۆ ئامادەکردوو، خۆحازرکردوو، خۆگورجکردوو

2 – ئامادەی خزمەت، حازری خزمەت : ئامادەی ئەنجامدانی فەرمان.

کەمەربەستەی/kemerbestey: کتپ:[ هـ][ کەمەر+ بەستەی] کەمەربەستن.

کەمەربەستن/kemerbestin: کتپ:[ کەمەر+ بەستن] پشتێندبەستن، ئامادەبوون بۆ ڕاژەی یەکێکی، کەمەرلە نێوقەدقايمکردن.

کەمەربەن/kemerben: نتـ:[ هـ] پژوێن، کەمەربەند، هەياسە.

کەمەربەند/kemerbend: نتـ:[ پۆشاک][ کەمەر+ بەند]

1 – جوورە خشڵێکی ژنانە دوو شەپکەی زێرین یان زێوینی نەخشاوە قوببەیێکی گەورەی لەنێوەڕاستیدایە.

2 – جوورە پشتێندێکی دوو تووێییە دراوی تێدەکرێت.

3 – جێگای پشتێند.[ ئینگـ : ]   

کەمەربەندفرۆش/kemerbend firoş

: نتـ:[ کەمەربەند+ فرۆش( فرۆشتن)] پشتێند فرۆش، قایشی کەمەرفرۆش.

کەمەربەندی/kemerbendî: ئانتـ: دەڤەری. [ ئینگـ : zonal] 

کەمەربەندی چەك/kemerbendî ček: نتـ: وەك کەمەربەندی خەنجەر پێوەهەڵاوەسين یان دەمانجە پێوەهەڵاوەسين.  

کەمەربەندی دڵنیایی/kemerbendî diľniyayî: نتـ: قایشی دڵنیایی.  

کەمەربەندی شینایی/kemerbendî šînayî: نتـ: سەوزەڵانی : شيناوردی سازکراو لەدەوری شتێك یان شوێنێك.

کەمەرتەنگبەستن/kemertengbestin: کتپ:[ کەمەر+ تەنگ+ بەستن] پشتێندتوندکردن بۆ سەرکەوتن لەکارێکدا، خۆئامادەکردن بۆ کردنی کارێک، خۆ توندو تۆڵکردن بۆ ئەركێك، خۆ گورجکردن بۆ زاڵبوون بەسەر تشتێكدا.

کەمەرچین/kemerçîn: نتـ:[ کباك][ پۆشاك][ کەمەر+ چین]

1 – چارشێو، عابا، جوورە پاڵتۆیەکی ژنانەیە، کە بە سوورمەدا دروابێت.

2 – جلكی نێوقەد بە گنج.

کەمەردار/kemerdar: ئان:

1 – پشتدار، کەسدار.

2 – خزمەتکار، نۆکەری بەردەست.

کەمەردێر/kemerdêr: ن:

کەمەرڕازاندنەوە/kemerřazandinewe: کتن:[ کەمەر+ ڕازاندن+ ئەوە] ڕازاندنەوەی کەمەر بەفیشەكدان.  

کەمەرڕاستکردنەوە/kemerřastkirdinewe: کتن:[ کەمەر+ ڕاست+ کردن+ ئەوە] پشت ڕاستکردنەوە، پشت ڕاسەوکردن، خۆگرتنەوە، ڕاستبوونەوە، سامان وەدەست هێنانەوە، سەرهەڵێنانەوە، هەستانەوە، هەستانەوە سەرپێ. 

کەمەرشکێن/bikemeršikên: ئان:[ کەمەر+ شکێن( شکاندن)] باری قورس، بەڵای گەورە، پشت شکێن، خەرجی زۆر، زيانی گەورە، شکستی گەورە، کارەساتی گەورە، لەتاقەت بەدەر.

کەمەرکەش/kemerkeš: نتـ:[ پۆشاك][ ئەردە] دەرپێیەکی کورتە لەژێرشەڵوارەوە لەپێدەکرێت.  

کەمەرکردنەوە/kemer kirdinewe: کتپ:[ کەمەر+ کردن+ ئەوە] پشتێند کردنەوە.  

کەمەری/kemerî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە کەمەرەوە هەبێت.    .[ ئینگـ :Lumbar  ].

.

بکەمەر/bikemer: ن:

بێکەمەر/bêkemer: ئان:[ بێ+ کەمەر]

بێکەمەری/bêkemerî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە( بێکەمەر )ییەوە هەبێت.

لەکەمەردان/le kemerdan: کتپ: پشت شکاندن، دان بەناوقەد کەسێکدا.

ناوچەی کەمەرە/nawçey kemere: نتـ:[ توێ]ناوچە+ ی+ کەمەرە].[ ئینگـ : Lumber region ].

کەمەرە/kemere: نتـ:[ توێ] کەمەرە].[ ئینگـ : Lumber  ].

.

     نەخۆشییەکانی پشت و کەمەر 

دیسکی کەمەر/dîskî kemer: ن:[ نخ] گرینگترین نیشانەی دیسکی کەمەر ژان و ئازاری پشت و کەمەرە کە زۆرجاریش تەشەنە دەکاتە ئەندامەکانی دیکە وەك لاق و ڕان.

.

.

_______________________

 

_____________________________

كەمەرە/kemer: ن:[ بیر] چێوە، سنور، ماوە، مەودا. [ ئینگـ : Ambit]

.

.

__________________________

کەمەر/kemer: ن: [ جێۆ]

1 – ئاڵان، بەرزاخ، بەرقەدی کێوان، بەرکاو، بەروار، بەروال، تيرەشان، چیای بەرد، سنگەڵ، قەدی کێو، قەدپار، قەدپاڵ، کاش، کەزی، کەڤەر،کەلوو، کێو، گەوە، گردەشان، گيدوک، لاپار، لاپا _ لاپای، لاتەموو، ما‌هـ، ناڤقەد، ناوقەد، نێوقەد، نەوقی چيا.

2 – سنین، سیرەکۆڵێ( هـ) : بەردی سوواوەی نێو چۆمانە.

کەمەرئاسنین/kemer asnîn: ن:[ جێۆ][ زەن] ئەو بەردە ڕەق و شۆراو و سواوانەیە، کە لە ناو خڕ و چۆم و ئاواندایە.   

کەمەرە/kemere: ن:[ جێۆ]

1 – ناوقەدی شاخ.

2 – نێوەڕاستی زەوی.

کەمەرک/kemerik: ن:[ جێۆ][ باد] کەمەرە، کەمبەرە.

کەمەری کێوی/kemerî kêwî: نتـ:[ جێۆ][ کەمەر+ ی+ کێو+ی] ناوقەدی کێوی.

.

.

____________________________

کەمەر/kemer: ن:[ ئەند] 

1 – ناوقەد _ نێوقەد، کەمبەر، خەرپوشتە.

2 – سەربانێکە بەبێ دارەڕابەخڕی وەکو گومبەزی دەگەیەندرێتەوە یەکتری.

کەمەرە/kemere: ن:[ ئەند][ کەمەر+ ئە] داربەست، كەمبەر، كاریتە، پردی بینا، ڕایەڵ، پردی ڕاگر : شێلمان. [ ئینگـ : beam]

1 – داربەست، كەمبەر، كاریتە، پردی بینا، ڕایەڵ، پردی ڕاگر : شێلمان. [ ئینگـ : beam]

2 – نووسراوێکە لەسەر خشتی سوورکراوەوە.

 زاراوەی کەمەر لە ئەندازیارییدا  

كەمەرەی ئاكسل/ kemerey aksil: نتـ:[ تێك][ کەمەرە+ ی+ ئاكسل][ ئینگـ : beam axle]

كەمەرەی بڕگە kemerey biřge Z/Z: نتـ: [ ئەند] [ ئینگـ : z – beam]

کەمەری پردێ/kemerî pirdê: نتـ: [ ئەند] پشتێنەی پردێ.

كەمەرەی تەرازوو/kemerey terazû: نتـ: [ ئەند] کاریتەی هاوسەنگ.[ ئینگـ : beam balance]

كەمەرەی جومناستیک/kemerey cumnastîk: نتـ: [ ئەند] سەكۆی جومناستیک.[ ئینگـ : beam gymnastics].

كەمەرەی سەرپەنجەرە/ kemerey serpencere: نتـ:[ ئەند] پشتێنەی سەر پەنجەرە. [ ئینگـ : beam above window]

كەمەرەی سندوقی کۆنکریتی/kemerey snduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : beam slab]

بەستەری كەمەرە/besterî kemere: نتـ:[ ئەند] جێگیرکەری کەمەرە. [ ئینگـ : beam anchor]

بۆشایy رەتکردنی كەمەرەكان/bošayî retkirdinî kemerekan: نتـ:[ ئەند] بۆشایی ڕەتکردنی داربەستەکان. [ ئینگـ : beam aperture]

پردی كەمەرە/pirdî kemere: نتـ:[ ئەند] پردی دارەبەست.[ ئینگـ : beam bridge]

تۆڕی كەمەرە/tořî kemere: نتـ:[ ئەند] تۆڕی کاریتە.[ ئینگـ : beam grid]

چەمانەوەی كەمەرە/ çemanewey kemere: نتـ:[ ئەند] شێوانی کەمەرە.[ ئینگـ : beam deflection]

داڕێژگەی كەمەرە/dařêjgey kemere: نتـ:[ ئەند] قاڵبی دروستکردنی کاریتە.[ ئینگـ : beam box]

سەکۆی كەمەرە/sekoy kemere: نتـ:[ ئەند] سەکۆی داربەست. [ ئینگـ : beam bearing]

هەڵگری كەمەرە/heľgirî kemere: نتـ:[ ئەند] هەڵگری کاریتە : هەڵگری ئەملاو ئەولای کەمەرە. [ ئینگـ : beam hanger]

.

.

______________________

کەمەرە/kemere: ن: چەند تەختەیەکە لە ڕووکاری دۆڵیانی ئاشی دەدرێت.

کەمەردووخ/kemerdûx: نتـ:[ ئەردە] بەرەتەشی، لاسکی تەشی.  

.

.

__________________

کەمەر ² /kemer: ن:

1 – [ مۆسیقا] لاوانەیەکە، لەناوقەد منارەدا بانگی لەسەر دەدەن.  

2 – [ پۆشاک] پشتێندێکی زێوین یان زێڕینی گۆدارە ژنان لەپشتی دەبەستن.

کەمەرەشل/kemere şil: نتـ:[ مۆسیقا][ موک][ کەمەرە+ شل] جۆرە گۆرانییکە.

.

.

.

{

فەرهەنگی ڕەنج

کاوە، ل، 1350

گیوی، ل، 614

}