تەوق/tewq: ن:[ ع : طوق]
1 – [ پۆشاک] تۆق، ملوانە : زیوەرێک جا چ لە ئاسن یان دار دروستكرا بێت و لەدەست و ملی كوێلە و بەندكراو دەكرێت.
2 – ئابڵووقە، دەورە، گەمارە _ گەمارۆ.
3 – ئاڵقەی كانزای دەوری مل، جۆرە خشلێكە.
4 – خەتێك وەك ئاڵقە لە دەوری ملی مەل و بەتایبەت كۆتر.
5 – بەڵا، گێچەڵ، گاپۆرە.
خستنەتەوق/xistinetewq: كتپ:[ خستن+ ئە+ تەوق] گەمارۆدان، دەورەگرتن، ئابلۆقەدان.
:: دزیان خستە تەوق و گرتیان.
.
.
.
.