بەراوورد ¹ /berawurd: نتـ:[ بەر+ ئاورد : ئاوورد : هاوورد( هاووردن)] بەراوەرد، جووتەنی، لێكدان، هاوكات، هەڵسەنگاندن، هەڤیەک.
:: لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بەرهەمی خۆماڵی بە بەراوورد بە ڕابڕدوو زیادی کردووە.
بەراوورددار/berawurdidar: ئانفا: بەرامبەردار، هەڤبەردار( کباک).[ ئینگـ: comparative]
بەراوورددارێتی/berawurdidarêtî: نچ: بەرامبەردارێتی، هەڤبەرداریتی( کباک).[ ئینگـ: comparativeness]{ سەلاحەدین، ل، 159}
بەراووردداری/berawurdidarî: ئانفا: بەرامبەرداری، هەڤبەرداری( کباک).[ ئینگـ: comparableness].
بەراوورد دەکرێت/berawurd dekirên: ئانفا: شایانی بەراوورد کردنە، هەڤبەربار( کباک).[ ئینگـ: comparable]
بەراووردكاری/berawurdkarî: نچ: هاوسەنگكاری.
بەراووردکەر/berawurdker: نفا:[ بەراوورد+ کەر( کردن)] بەراووڕدێنەر، هەڤبەرکەر( کباک) : دەزگایەکە بەراووردیشتوومەکی پێدەکرێت، لەناو خۆیاندا بە بینین.[ ئینگـ: comparator]{ کەمالنامە، ل، 1411}
بەراووردکراو/berawurdkiraw: ئانفا: هەڤبەرکری _ هەمبەرکری( کباک).[ ئینگـ: compared]
بەراووردكردن/berawurdkirdin: ن ، كتپ:
1 – بەرامبەرکرن، بەقەدیەككردن، تاقیكردنەوە، لێكدانەوە، میناندن( کباک)، هاوكات كردن، هەڤبەرکرن.[ ئینگـ: comparison ، compare ، comparing]
2 – شان لەشان دان، هاوتابوون، هاوسەنگ بوون.
بەراووردكردنی پێوانە/berawurdkirdinî pêwane: كتپ:[ بەراووردكردن+ ی+ پێوانە] قەبڵاندنم نرخاندن، خەملکرن، بەهاکرن.[ ئینگـ : estimate].
بەراووردی كەرت/berawurdî kert: نتـ: كەرتەهاوسەنگ.
بەراووردن/berawurdin: كتن: بەراوەردكردن، تاقیكردنەوە.
بە بەراووردداری/be berawurdidarî: ئاکتـ: بە بەرامبەرداری، ب هەڤبەرداری( کباک).[ ئینگـ: comparatively]
زمانەوانی بەراووردكاری/berawurdkarî: نتـ:[ زمان] بەشێکە لە زانستی زمان کە هەوڵدەدات پەیوەندی لە نێوان زمانەکاندا بدۆزێتەوە.[ ئینگـ: comparative linguistics]
لە ڕووی بەراووردەوە/le řûy berawurdewe: ئاکتـ: ب هەڤبەرباری.[ ئینگـ: comparably].
وێژەی بەراووردكاری/berawurdkarî: نتـ:[ زمان] زانستێکە کە لە نێوان دوو بەرهەم دەکۆڵێتەوە یان بەراووردکرێت کە هی دوو نەتەوەی جیاوازبن.[ ئینگـ: comparative literature].
هەواڵی بەراوورد/hewaľî berawurd: نتـ:[ ڕۆژنا]
.
.
____________________
بەراوورد ² /berawurd: نتـ:[ زمان] پلەی دووەمی بەراووردی لە نێوان ئاوەڵناو و ئاوەڵکار لە رێزماندا.[ ئینگـ : comparative].
پاشگرەکانی پلەکانی بەراوورد | |||
پلەی ئاسایی | پلەی بەراوورد | پلەی باڵا | |
شێوەزاری هەورامی | تەر | تەرین | |
شێوە کرمانجییەکان | تر | ترین |
:: ئازا، ئازاتر، ئازاترین.
.
.
.
.