پەیک¹/peyik: نتـ:[ ئاژ][ پەی+ ک] پاچە _ پاچک، پاچە : قاچی مەڕ، گڕاس : لاق و دەستی مەڕ.

.

.

_____________

پەیک²/peyik: ن:

1 – نێردراو: كەسێک بەکارێک نێردرابێت بۆ شوێنێک:

{

قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور

ئەی پەیكی شارەزا بە هەمووشاری شارەزوور

}{نالـی}. 

پەیكبەر/peyikber: ئانفا:[ هـ] نامەبەر، شاتر، ڕاسپارەبەر.

{

پەیك بەری ئاشق نیمە شەوان خێز

بۆی نافەی تەتار، نەرووی سارارێز

}{ سەیدەی هەورامی}.

{

وەشڵە هەرپەی تۆن هەی شادمانی

پەیك لەیل ئاماوە تۆمزگانی

}{مەولەوی}.

2 – یەدەكی شەترەنج.

3 – بەردە ستێكی بچووكە، كە هەمیشە لە گەورەكەی جودا نابێتەوە.

پەیکاوەر/peyikawer: نفا:[ کباک] پۆستەچی، پۆستەهێنەر، چەپەرچی.

.

.

________________

پەیک³/peyik: ن:[ فەل] ئەستێرەیێکە لە هێزی کێشندەدا بە دووای ئەستێرەیەکی لەخۆی گەورەتر وەكوو مانگ بۆ زەوی.

.

.

.

.