خش ¹ /xiş: ن: خلیسک.

خشا/xişa: ف:[ خشان] بریسكا، تێڕاچوو.

خشان/xişan: كتن: خشكیاێ( هـ)، سووڕان، كشان، لێخشان، خزان _ خزین.

1 . خوشین، بەسەر عەرزا ڕۆیین.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 244}

2 . لەیەک ساوینی دووشت. 

:: دەستی لە دەستم خشا.  

3 . [ کباک] liser erdekêî vezelyan : لسەر عەردەکی ڤەزەلیان.{ فەرهەنگا کامێران ، ل، 738 }

خشانەلاوە/xişanelawe: كتن:[ خشان+ لاوە]

1 .  نزیکكەوتن، ناپاكی و بەدنمەكی و سپڵەیی كردن. 

2 . لادان، وەلاكەوتن.

خشاندن/xişandin: كتپ:

1 . ڕاکێشان بەسەرزەویدا، كشاندن، سوونەوە، خەشک كرن. 

2 . بەركەوتن، لێخشاندن، كەوتنی شتێک لەشتێک، خشكناێ( هـ)، ساوینی شتێک لە شتێ.

3 . [ کباک] خراندن:Xirandin، ل ئەردێ کێشان:Li erdî kêşan. 

ئەم د خشینین :  em di xişînîn  ئەز د خشینم : ez di xişînim  
 هون د خشینن : hûn di xişînin  تو د خشنی : tu di xînişî
 ئەوان د خشینن : ewan di xişînin  ئەو د خشێنە  : ew di xişîne
dê [bi]
د خشاند : di xişand
 خشاندبوون : xişandibûn  خشاندبوو : xişandibû Db,dûr
 ب خشینن : bi xişînin  ب خشینە : bi xişîne (F)
فەرهەنگا کامێران ، ل، 738  

خشانن/xişanin: كتپ:[ ئەردە] خشاندن. 

خشانی/xişanî: نچ: هەر تشتێ پەیوەندی بە خشانەوە هەبێت. 

خشانی لێواری/xişanî lêwarî: نتـ:[ جێۆ] كەڵەكەبوونی نیشتووەكان بە ئاراستەی دەریا، وەک لە ڕووباردا یان لەخاک لماودا ڕوودەدات.[ ئینگـ:Progradation]{ زەویناسی.ل. 88}.

پێلێخشاندن/pêlêKxişandin: كتپ:[ پێلێ( پێ+ لێ)+ خشاندن] وازهێنان، بەخشین، بەسەر زەویدا خشاندن و ڕاكێشان.

لێكخشاندن/lêKxişandin: كتپ:

چاوپێداخشان/çewpêdaxişan: کتن:[ چاو+ پێدا+ خشان]

چاوپێداخشاندن/çewpêdaxişandin: کتن:[ چاو+ پێدا+ خشاندن] چەم ئازتەی پورە ( هـ) ، سەرنجدان.

چاوپێداخشاندنەوە/çewpêdaxişandinewe: کتن:[ چاو+ پێدا+ خشاندنەوە] چەم ئازتەی یۆ پورە ( هـ)، سەنجدانەوە.  

.

.

_______________

خش ² /xiş: ن:[ دەنگ]

1 . دەنگی لێکخشانی دووشتی نەرم و وشک.

2 . دەنگی گاسن لە کاتی زەوی کێڵاندا. 

.

.

.

.