ماندوو/mandû: ن: ئەرخ( كباك)، بەتڵ _ بەتڵی، خاووفش، دەوخ، سەخت کێش، شەقی، شەکەت، شل و شەوی،  شق، کەشەنگ، کەشەن، کفت، ماندیی، مانوو، مانگ. مانیا. 

{ تێبـ : لە زۆر ناوچە گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی ( وو _ ی) دەکرێت} : ماندی.

ماندووەتی/mandû: ن: ماندووێتی : پاکەمی، شەکەتی، مانگی، وەستیان. 

ماندووبوون/mandûbûn: کتن:[ ماندوو+ بوون] ئەرخین( كباك)، بەتلین _ بەتڵیین، جەفلین، چرووسانەوە، دەوخین، زۆرماندووبوون، قەرملیین، قەمیین، لەبکین، وەستان، وەستیان، هەفان، هەوڵدان.[ ئینگـ : faintness]

ماندووکەر/mandûker: نفا:[ ماندوو+ کەر( کردن)]

ماندووکردن/mandûkirdin: کتپ: ئەرخاندن( كباك)، بەتلاندن، دەوخاندن، هەفاندن، چەوشاندنەوە، چرووسانەوە ، شەکەت کردن، ڕەتاندن، بەبکاندن، قەرماندن، قەرملاندن، هەرشاندن.

ماندوونەبوون/mandûnebûn: کتن:[ ماندوو+ نە+ بوون]

ماندوو نەبی/mandû benî: شڕ: شەقێ تە.

ماندووێتی/manduwêtî: نچ:[ ماندوو+ ئێتی

ماندووێتی مێشك/manduwêtî mêšik: نتـ: ووڕکردن.[ ئینگـ : mental faintness]

ماندوویەتی/manduwetî: نچ:[ ماندوو+ یەتی] سەختی کێشان.

ماندووی یەك کەوتە/mandûy yek kewite: ن:

.

.

.

.