ئه‌ڵقه‌ ¹ /eľiqe: ن:[ لە( حلقة )ی عەرەبییەوە هاتووە] ئاڵقە، بازنه‌، چه‌مه‌ر، خه‌له‌ک، خولگه‌، قوفله‌، كه‌وانی، کلۆ، گه‌و، نیگین.[ ئینگـ : Loop]. 

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

ئه‌ڵقاوێز/eľqawêz: نتـ:[ ئه‌لقه‌( حلقه‌)+ ئاوێز] خنكاندن به‌ به‌سێداره‌داكردن، به‌په‌ت هه‌ڵواسینی كه‌سێک تا مردن.

ئه‌ڵقارێزكردن/eľqawêz kirdin: كتپ:[ ئه‌لقه‌( حلقه‌)+ ئاوێزكردن] له‌ سێداره‌دانی خه‌ڵكی، ئیعدامكردن.

ئه‌ڵقایی/eľqayî: ن:[ ئه‌لقه‌+ ئای] ده‌رگایی ده‌ره‌وه‌.

ئه‌ڵقه‌ ئاخیه‌/eľiqe axiye: نتـ:[ ئه‌ڵقه‌+ ئاخیه‌( یاخ)] گرێ پووچه‌.

ئه‌ڵقه‌به‌گوێ/eľiqe b gwê: ئانتـ: به‌نده‌ی زه‌خریده‌.

ئه‌ڵقه‌پان/eľqepan: كتن:[ كهـ] ڕفان: كتابه‌گه‌ له‌ ده‌سم ئه‌ڵقه‌ پان ووای.

ئه‌ڵقه‌پانن/eľqepanin: كتپ:[ كهـ][ ئه‌ڵقه‌پاندن] ڕفاندن.

ئه‌ڵقه‌پێكان/eľiqepêkan: كتن:[ ئەڵقە+ پێکان] په‌پكه‌خواردنی مار، تێک ئاڵان.

ئه‌ڵقه‌دار/eľiqedar: ئانتـ:[ ئەڵقە+ دار] گه‌ودار.

ئه‌ڵقه‌داره‌كان/eľiqedarekan: نتـ:[ كۆ] كۆمه‌ڵێ گیانداری بێ بڕبڕه‌ن، له‌شیان پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند پارچه‌یه‌ک، به‌شێوه‌ی گشتی به‌كرمه‌كان ده‌ناسرێن.[ Annelida ].

ئه‌ڵقه‌دان/eľiqedan: كتن: پۆپكه‌كردن، پێچ خواردنی مار.

ئه‌ڵقه‌رێز/eľiqe rêz: نتـ: ئاسنێكی ئه‌ڵقه‌ ئه‌ڵقه‌ی تێک هه‌ڵكێشراوه‌، ده‌رگای پێ دا ده‌خرێت.

ئه‌ڵقه‌بوون/eľiqe bûn: ن:[ حلقه‌+ بوون] دابه‌ش بوونی له‌شی زینده‌وه‌ر بۆ چه‌ند به‌شێكی ئه‌ڵقه‌یی به‌یه‌كه‌وه‌نووساو وه‌ک : كرمی زه‌وی.

ئه‌ڵقه‌ی وونبوو/eľiqey wunbû: نتـ:[ ده‌روو] ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بزربووه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ له‌نێوان نه‌ژادی مه‌یموون و نه‌ژادی مرۆ‌ڤدا وون بووه‌.

ئه‌لقه‌كانی ساڵانه‌/eľiqekanî saľane: نتـ:[ ڕوو] ئه‌ڵقه‌كانی گه‌شه‌كردن: ئه‌وئه‌ڵقانه‌ن كه‌ له ‌‌بڕگه‌ی قه‌دی دره‌ختێكی بڕاوداده‌بیندرێت، كه‌بریتین له‌ ته‌ختی به‌هارو ته‌ختی پاییز، وه‌به‌هۆی ئه‌و ئه‌ڵقانه‌وه‌ ته‌مه‌نی ئه‌ودره‌خته‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌.

ئه‌ڵقه‌كانی كه‌یوان/eľiqekanî keywan: نتـ:[ فل] ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ن كه‌ده‌ورو پشتی ئه‌ستێره‌ی كه‌یوانیان داوه‌.

ئه‌ڵقه‌كانی نیوتن/eľiqekenî Nîwtn: نتـ: بریتین له‌ چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی تاریک و ڕووناک له‌ ئه‌نجامی به‌یه‌كدا چوون، ئه‌و شه‌پۆڵه‌ڕووناكیه‌ یان شكاوانه‌ په‌یدا ده‌بن كه‌به‌دووناوه‌ندی جیاواز له‌ خه‌ستی دا تێپه‌ڕده‌بن.

ئه‌ڵقه‌ی به‌نزین/eľiqey benzîn: نتـ:[ كیمیـ] بریتی یه‌له ‌فۆرمولایی پێكهاتنی مۆلیكولـی( گه‌ردی) به‌نزین كه‌ له ‌شه‌ش ئه‌تۆم كاربۆن و شه‌ش ئه‌تۆم هایدرۆجین پێکهاتووه‌.

ئه‌ڵقه‌ی قاوه‌یی/eľiqey qaweyî: نتـ:[ كیمیـ] ئه‌ڵقه‌یه‌كی بازنه‌كی قاوه‌یییه له‌كاتی ناسینه‌وه‌ی بایترک ئه‌سید په‌یداده‌بێت.

.

.

_____________________________

ئه‌ڵقه 2 ‌/eľiqe: ن:[ع : حلقة ]

ئه‌ڵقه‌مچی/eľiqemçî: نتـ: ئه‌نگووستیله‌یه‌که‌ی زێڕینە‌، سه‌ره‌که‌ی له‌ باتی نقێم ئه‌شره‌فی پێوه‌یه‌، ئافره‌ت ده‌یکه‌نه‌ په‌نجه‌ی دۆشاومژه‌یانه‌وه‌.

ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌/eľiqey pence: نتـ: ئه‌نگوستیله‌. 

ئه‌ڵقه‌ی ژن هێنان/eľiqey jin hênan: نتـ: ئه‌نگوستیله‌ی ژن هێنان.  

ئه‌ڵقه‌ی مێرد کردن/eľiqey mêrd kirdin: نتـ: ئه‌مگوستله‌ی شووکردن.

ئه‌ڵقه‌ی نیشانه‌کردن/eľiqey nîŝane kirdin: نتـ، کتن: ئه‌نگوستیله‌ی نیشان کردنی ده‌زگیران.

ئه‌ڵقه‌یی/eľiqeyî: نچ: ئه‌وه‌ی پێوه‌نده‌ به‌ ئه‌ڵقه‌وه‌ هه‌بێت، كه‌وانه‌ی خولگی، بازنه‌یی.

.

.

.

.