مێروولە/mêrûle: نتـ:[ گیان][ زیند] مۆرجێلە: Morcela( ، زا) : جۆرێکە لە گیانلەبەران، لە مێرووە کۆمەڵایەتییەکانە. کە دەتوانێت لەگەڵ مرۆڤدا بژیێت. زیاتر لە 22,000 جۆری مێروولە ھەیە. زیاتر لە 12,500 جۆریان پۆڵێنکراون. نزیکەی 1 ساڵ دەژێت.[ لا: Formicidae][ ئینگـ: Ant]

{

ئەی مێروولە، مێروولـە
گیانلەبەری وردیـلـە
چەند جوانە ڕیزی ئێوە
کـاتێ دەڕۆن لـەڕێـوە
بۆ شارتان ھەوڵ دەدەن
ھـاوکاری یەکتر دەکەن
تـەبایـی لـە نێوانتان
ھێمایـە بــۆ ژیانـتان
شتێکـی دیکەش ھەیە
کـە ئـاکــاری ئێوەیـە
ئـەویـش درۆ نـازانـن
بۆیە وا ڕەوشت جوانـن

}{ رۆستەم خامۆش}

مێروولەخۆر/mêrûlexor: نفا:[ زیند][ ئینگـ: Ant-eater]

مێروولەخواردن/mêrûlexiwardin: کتن:[ زیند]

مێروولەکردن/mêrûlekirdin: کتن:[ ئینگـ: formication]{ پەزیشکی، ل، 141}. 

.

.

.

.