سوێسکە/swêske: ن:[ باڵ] زڕەکەو، سویسک، كاسەڵە : باڵندەیەکی بچووکی باڵ درێژی کلک خڕە، دەنووک و قاچی زەردن، لەسەر کرم دەژێت، هێلکەی شینی مەیلەو سەوزە. یەکێکە لەباڵندە کێوییەکانی کوردستان.[ ئینگـ : partridge].{ کەمالنامە، ل، 267}.  

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification  
 Kingdom  Phylum  Class  Order  Family   Subfamily  genus  art
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل  پلە  خێزان ژێرخێزان  چەشن   جۆر 
 Animalia Chordata  Aves Galliformes  Phasianidae  Perdicinae Perdix partridge
 جیهانی زیندەوەر     باڵندە   سوێسکە

{‌

وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکە نیگاى چاوى ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر مەبە دەربەست
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێز و دڵ و دەست
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە‌

}{ گۆران}

سوێسكە ڕەشەپۆڕ/swêskey řeşepor: ن:[ باڵ] زیوەكەو، زڕەكەو، كەناچە، تڤللیک، توكەسەر، قەتێی لمی : باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لەكەو بچووكترە پنكە پنكەی رەش و سپی پێوەیە ، دەندوكی كورتە، گۆشتەی خۆشە، لە چەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەڵاندا دەژێت. چەند ڕەنگێکی هەیە و لە مانگی ( 2 )دا جووت دەبن و ( 24 ) هێلکە دەکات. ( پۆڕی نێر : ئاودەڵ) [ zoo : Francolinus].

 تێبینی 
 سوێسکەی نێر و مێ بەم جۆرە لەیەک جیادەکرێنەوە 

سوێسکەی مێ/swêskey mê: ن:[ باڵ] یەک ڕەنگە هێڵی وردی هەیە، دەنووکی لە کەو نەختێک کورتترە، دەنووک و پێیەکانی سوورن.

سوێسکەی نێر/swêskey nêr: ن:[ باڵ] ئاودەڵ : دوو هێڵی ڕەشی ئاشکرای لەسەر چاوی بۆ لای پشتی سەری درێژ بووەتەوە، لە لای دواوەی قاچیدا نینۆکێکی لێ دەرچووە.

دەنگی سوێسکە/dengî swêske: نتـ:[ دەنگ] شێوەی خوێندنی سوێسکە. 

گۆشتی سوێسکە/goştî swêske: نتـ: گۆشتی سوێسکە لە گۆشتی کەو خۆشترە، بەڵام کەمترە.{ خاڵ، ل، }

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سوێسکە لە جیهان دا 

سوێسکەی بیانی/swêskey biyanî: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Xenoperdix].

سوێسکەی تەپۆلکە/swêskey tepolike: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Arborophila].

سوێسکەی حەیزەرانی/swêskey ĥeyzeran: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Bambusicola].

سوێسکەی دەریا/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Lerwa].

سوێسکەی دەنووک درێژ/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Rhizothera].

سوێسکەی ڕەش/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Melanoperdix].

سوێسکەی سەر قرمزی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Haematortyx].

سوێسکەی کاکل پەڕ/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Tetraophasis].

سوێسکەی لمی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Ammoperdix].

سوێسکەی ماڵی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Rollulus].

سوێسکەی مەدەغەشقەر/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ: Margaroperdix].

سوێسکەیی/swêskeyî: ن:[ هونەر] جۆرێکە لە سەما و هەڵپەڕکێ. 

.

.

_______________________

چاوەسوێسکە/çaweswêske: نتـ:[ ڕوو][ چاو+ سوێسکە] چاوەپۆڕ.{ هەژار، ل، } 

.

.

.

.