قروسک/qirusk: ن: [ دەنگ]
قروسكەقروسک/qirusk: ئانتـ:[ دەنگ] قروسکی یەک لە دوای یەک.
{
گورگە نوستووەکانی ناخی وانم نیشان دەدا !
ئاوێنەکەش لەگەڵ مندا، لە داخانا دەبێت بە سەگ
هەردووکمان هیلاك دەبین لە وەڕین !
بەدەم شەوی یەئسەوە
دەست دەکەینە قروسکە قروسك
بەدەم چاوەڕوانیی مردنی
تەیرێکی ڕۆحشکاوەوە ، دادی خۆمان دەبەینە لای مانگ.
}{ جەمال غەمبار}
قروسکەی تاژی/qirusk: نتـ:[ دەنگ][ قروسک+ ئەی+ تاژی]
.
.
.
.