پس ‌¹/pis: ن:[ پەهلەوی : پوسەر، پوس] پس( کباک)].

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پوﺜەر raqup

1 – کوڕ، منداڵی نێرینە. 

2 – [ توێ] ئاوڵه‌مه ، پز، تۆل، بەر: ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و منداڵه‌ به ‌کار ده‌هێندرێت، که‌ هێشتا له ‌زگی دایکیدا بێت واتا لەسەردەمی جووت بوونی تۆماوی نێرینە و هێلکە مێیینە تا دەگاتە  کاتی لە دایک بوون، که‌ له ‌ناو په‌رده‌یه‌ک دایه‌ که ‌پڕه‌ له ‌شلاو له‌ ناو منداڵداندا.[ ئینگـ: fetus – faetus, embryo].

{ تێبـ : لە زمانی کوردیی ئێستادا، ئەم ووشە یە بە تەنیایی نەماوە و تەنیا لە هەندێک وشە دا ماوەتەوە. ئاوس، پسانک، پسمام، پزدان و … (جگە لە وشەی پز و پیزە کە بە تەنیا ماون)}{نانەوازادە}.

پساغا/pisaa: نتـ:[ پس+ ئاغا] کوری ئەرباب، کوڕە ئاغا.

{هەر کۆنە بەگ و پساغایەکی راستەوە بێ قسە لە قسەی من دا بکا، دەری ناهێنێ}{میرزا.85}.

پسانک/pisanik: نتـ:[پس+ ئانک] بێچوو، تۆڵە.

   تێبینی 
   لەئاڤێستادا پوﺜرە هەم بە واتای( کوڕ)هاتووە، هەم بەواتای( بێچووی گیاندار)جا چ مێ یا نێر بێت.{ نانەوازادە}

پسبرا/pisbira:نتـ:[ کباک][ پس+ برا] برازای کوڕ، کوڕی برا.

پسخال/pisxal: نتـ:[ کباک] خاڵۆزا، لالۆزا، کە کوڕ بێت.

پسخالتی/pisxalitî: نتـ:[ کباک][ پس‎ +خالتی] کوڕەپوور، کوڕی پوور لە دایکەوە. 

پسدار/pisdar: ئانتـ:[ پس+دار] پزدار، تۆڵدار، ئاووس.

پسدان/pisdan: نتـ:[ پس+ دان]

1- پزدان _ پزدانک. 

2-[مجـ] دەفر، مندالدان.  

پسکور/piskur: نتـ:[ کباک] پەیوەندی نێوان باپیر دە گەڵ نەوەی نێری لە کوڕەوە. کوڕی کوڕ. 

پسمام/pismam: نتـ:[ کباک][ پس+ مام] ئامۆزا، کوڕی مام، پزمام.  

پسمامەتی/pismametî: ئاکتـ:[ کباک][ پس+ مام+ ئەتی] کوڕمامێتی، ئامۆزایەتی. 

پسمیر/pismîr: نتـ:[ کباک] کوڕمیر.

   تێبینی 
  پسمیر لە نێو کوردە ئێزیدەکاندا برەوی هەیە، میر سەرۆکی ئایینی ئێزیدێکانن 

  پسمیریش لەوتایەفەیەن، کە وەک جێگیر میر وان و تەنیا ئەوان کە دەتوانن لە بنەماڵەی میر ژن بخوازن.{ نانەوازادە}

پسمیران/pismîran: نتـ:[ کباک][ پس+ میران] خانەدان، میرزادە.  

.

.

____________

پس 2/pis: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( پسان)و ( پساندن)] لەت، کوت.

پسا/pisa: ف:[ دۆخی ڕابردووی( پسان)ـە] پسیا.

پساکردە/pisa kirde: کتپ:[ ل] جیاکردنەوەی گۆشت لە ئێسقان

پسان/pisan: کتن:

1- پچڕان، قوڕمسان، بڕیان، بڕان، کوتبوون، قەتیان، قڕتیان :  لەبەریەکچوون و کوتبوونی رێسراوە.

2- تۆپینی گیاندار لە بەر ماندووی وهەڵاتنی زۆر. 

3- [مجـ] هیلاک بوون، ماندووبوونی لەرادەبەدەر.

:: پسام هێندەم کار کرد.

پسانەوە/pisanewe: کتن:[ پسان+ ئەوە]

1- دیسان لێک هەڵپچڕانی ریسی لێکبەستراو. 

2- کۆتایی پێهاتن، بڕانەوە، پچڕانەوە.

::  ئەو هەموو سرت و خورتە تان لە چیە، هەرنەپساوە. تەزبیحەکەم پسایەوە.  

3- سەرهەڵدانەوەی برین، کرانەوەی دەمی برین. 

پساندن/pisandin: کتپ:[ پەهلەوی : ڤیسەستن، ڤیسیستەن، ڤیساندەن]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤی سەئێد

1 – بچڕاندن _ پچەڕاندن _ پچڕاندن _ پچکاندن، قرتاندن، پرووکاندن، لەبەریەکبردن، قەتاندن، کوت کردن، کوتکردنی ڕێسراوی درێژ وبەنوداو.  

2-[ مجـ] تۆپاندن و کوشتنی ووڵاخ و ئاژەڵ بەکاری زۆر لێکیشان و ماندووکردنیان.

:: هێندەت ئەو ئەسپە تاو داوە، بەستەزمانەت پساندووە. 

3-[ مجـ] هیلاک کردن، ماندوو کردنی لەرادەبەدەر.

:: هێندەم کار لێ کێشا پساندم. 

پساو/pisaw: ف:[دۆخی ڕابردووی ( پسان)ـە] پچڕاو، پچکاو.

پس پس/pispis: ئانت:[ پس+ پس] کوت کوت، لەت لەت، پرزۆڵە پرزۆڵە، پچڕپچڕ

: بەن و داوێک کە لە چەند شوێنەوە پسر‌ابێت.

{

خوێناوی بووە دەسرەی هەوری

پس پس بوو زنجیرەی دەوری

}{ حەقیقی}.   

پس پس کردن/pispiskirdin: کتن: کوت کوت کردنی بەن و داو.

: ئەوبەنەت بۆ دا پس پس کردوە.

پسۆک/pisok: ئان:[ پس+ ئۆک] باری بەن و هەودا و داوێک کە زۆر قایم بەبێت و زوو بپسێت. 

پسێنراو/pisêniraw: نفا:[ پسان] پچکرێنراو، پچکانراو( کباک).  

پسیای/pisyay: چ:[ هـ] پسان.

.

.

________________ 

پس³/pis: ن:[ ئەردە] فس : لە جێ دانیشتنی مریشک.

پسدان/pisdan: ن:[ ئەردە] فسدان، فس پێدان بە مریشک، داپساندن.

داپسیاندن/dapisyandin: کتپ: شلبوونەوە، سستی، خۆنزم کردنی باڵندەی مێ بۆ نێرەکەی.  

.

.

_________

پس4/pis: ن:[ دەنگ] پش، خت _ ختە : پشیلەی پێدەردەکرێت. 

پسەپس/pisepis: نتـ: سرتەسرت، پرتەپرت.

پسپس/pispis: ئانتـ:[ دەنگ] پشپش، پچپچ.

:: پشیلەی پێ بانگ دەکرێت.

پسپساندن/pispisandin: کتپ:[ کباک] سرتەسرتەکردن، بەهێواشی بەگووێدادان، بەچرپە ئاخاوتن.

پست/pist:ن:[ دەنگ][ کباک] پش _ پشت _ پشتە، خت _ ختە _ ختتە : دەنگێکە پشیلەی پێ دەردەکرێت.

پسک/pisk: ن: پشیلە، پسنگ، بسک.

پسک بەژی/pisk bejî: نتـ: پسکابەڕی، پشیلەی چۆڵی. 

پسکەپسک/pisk pisk: ئانتـ: پسکەی یەک لە دوای یەک، ماتەمات.

پسێک/pisêk: ن:[ کباک] کتک، پشیلە.  

.

.

_____________

پس5/pis: ئانتـ:[ دەنگ] پسک: زمان فس: کەسێکە بە سەری زمان بدوێت، یان هەندێک ووشەی پێ باش گۆ نەکرێت .

پس بوون/pis bûn: کتن: پسک بوون.

پسک/pisk: ئان: فسەزمان، ڵاڵەپەتە _ ڵاڵەپتە(دەر)، فس زوان(رۆژ).  

پسک بوون/pisk bûn: کتن: پس بوون.  

پسکێ/piskê: نچ: فس زوانی.

پسکی/piskî: نچ: ئاکامی پسک بوون.

.

.

______________________

پس  6/pis: ن: [ ڕوو] گیادۆخوا، پسڵی : تەماشای ( پسلی) بکەن.[Bot : Marrubium Vulgare].

.

.

.

.