ئاوگەلە/awgele: نتـ:[ ئاو+ گەلە] ئاوەکی، [ ع : مغترب]

ئاوگەلەبوون/awgelebûn: نتـ:[ ئاوگەلە+ بوون] ئاڤیبوون، هاڤیبوون ( كباك) : ئاوگەلەبوونی مرۆڤ لە جڤاكی خۆی.

{ تێبـ : لەزمانی كوردییدا گۆڕانکاری لە نێوان دوو دەنگی ( ئە )و ( هـ) دەکەوێتە نێوان کرمانجی باکوور و کرمانجی ناوەند.

:: هاسان  _ ئاسان

:: هەوراز _ ئەڤراز

:: ئەرێ _ هەرێ

:: ئێسك _ هێسك و  …. هتد.

:: هاڤیبوون _ ئاویبوون.  بنەڕەتی ئەم وشەیە ئەوەیە: هەندێك جار پەز لەگەلە دادەبڕێت و بەبێ چاو لێبوونی شوان دەچێتە سەر كانی و چەم. دادەبڕێت و بەجێ دەمێنێت و گۆنگەرێكی بەسەر دێ.

پێشینان گوتوویانە

:: بزنی ئاوەكی یان گورگ دەیخوات یان دز دەیبات.

:: بزنی ئاوگەلە یان گورگ دەیخوات یان دز دەیبات. 

.

.

.

.