سینگ ¹ /sîng: ن:[ توێ][ پەهلەوی : sēnak] سینە، سنگ : لەملەوە بەرەوخوار تا زگ. [ گر: thorax]

سینگ ئێشە/sîngêşe: نتـ:[ نخ][ گر: thoracodynia , thoracalgia]{ پەزیشکی، ل، 369}. 

سینگەباز/sîngebaz: نتـ:[ سینگە+ باز] سنگەباز. 

سینگەوباز/sîngeûbaz: نتـ:[ سینگە+ و+ باز] سنگەباز. 

سینگبین/sîngbîn: ن: سینگبیست. [ ئینگـ: thoracoscope]

سینگ پاککردنەوە/sîng pakkirdinewe: کتن: ئحم کردن. 

سینگ تەنگی/sîng tengî: ن: سینگ باریکی.[ گر: thoracostenosis]

سینگ زرهـ/sîng zirh: ن:[ کباک] زرێ : پۆشاكی زرێ بۆ شەڕێ. 

سینگ کەمەری/sîng kemerî: نتـ: سنگ کەمەری.[ گر: thoracolumbar]

سینگکوتان/sîngkutan: کتن، کتپ: تووک لە کەسێکی کردن یان لە کاتی مردنی کەسێکدا لەبەر پەرۆشان لە سینگی خۆ دان.  

سینگوبەر/sîngûber: نتـ:[ سینگ+ و+ بەر] سینەو بەرۆک.{ هەژار، ل، 458} 

سینگوزگ هەڵدڕین/sîngûzig heľdiřîn: ن: [ گر: thoracolapparotomy]

سینگ هەڵدرێن/sîng heľdiřîn: ن: [ گر: thoracotomy]

سینگی/sîngî: نچ:

1 . سینەیی.[ گر: thoracico]

2 . پێشگرێکە لە زمانی تەندروتی thoraco(prefix)

سینگی بەرمیلی/sîngî bermîlî: ئانتـ: [ گر: barrel shaped thorax]

سینگی پێ/sîngî pê: ئانتـ:[ توێ] بەری پێ، لە قامکانەوە تا بن پاینە.{ گیو، ل، 616}

سینگی تەشیلەیی/sîngî teşîleyî: ئانتـ: وەکو تەشی.[ ئینگـ: ]

سینگی زگی/sîngî zigî: ئانتـ: سینەیی زگی.[ گر: thoracico abdominal]

سینگی قۆڵی/sîngî qoľî: ئانتـ: سینەیی قۆڵی.[ گر: fusiform thorax] thoracocohumeral

سینگی هەرمێیی/sîngî hermêyî: ئانتـ:[ گر: pyriform thorax]

سینگی یەک مەمکی/sîngî yek memkî: ئانتـ:[ گر: amazom thorax]

ئاو لەسینگ هەڵهێنجان/aw lesîng heľhêncan: کتپ:[ ئاولە سینگ+ هەلهێنجان] سنگ کۆنکردن.[ گر: thoracocentesis]

ئێشانی ماسوولکەی سینگ/êşanî msûlkey sîng: نتـ:[ نخ][ ئێشانی+ ماسوولکەی+ سینگ][ گر: thoracocomydynia]{ پەزیشکی، ل، 370}

شێرپەنجەی سینگ/şêrpencey sîng: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ی+ سینگ][ گر: Cancer of the breast (Reconstruction of the breast)]

نەخشيکێشی جووڵەی سینگ/nexşekêşî cûľy sîng: ن: هەناسە.[ گر: thoracopneumograph]

نەخشەکێشی سینگ/nexşekêşî sîng: ن: [ گر: thoracograph]

نەخۆشی سینگ/nexoşî sîng: ن: [ گر: thoracopathy]

.

.

_____________

سینگ ² /sîng: ن:

1 – ئارێخ(زا)، ئارێخە، مێخەتەوێڵە، پواز: مێخێکەکە ووڵاغی پێدەبەستنەوە.

2 – بزماری گەورە لە دار دروست کرابێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 458}.  

3 – سووژن

سینگە/sînge: نتـ:[ سینگ+ ئە] لای پێشەوە. 

سینگەسووتە/sînge sûte: نتـ:[ سینگە+ سووتە]

سینگ داکوتان/sîng dakutan: کتپ: خیم کرن( کباک). 

سینگی ئاسن/sîngî asin: ن: گوڵمێخ. 

سینگی دار /sîngî dar: نتـ: کەلەمۆک، سینگوول، پێگۆرەک.

دەپی سینگی/depî sîngî: ن:[ کباک] چیغ. مێچ، سینە. پزی، پێسیر. 

.

.

_______________

سینگان/Sîngan: نتـ:[ کوردستان] ناوی گوندێکە لە دەڤەری موکریان.{ هەژار، ل، 458} 

.

.

.

.