ئه‌نزیم/enzîm: ن:[ کیمیـ][ زیند] ئێنزیم، هەوێن: ئاوێته‌یه‌کی پێکهاتووی ئۆرگانێكییه، که کارده‌کاته سه‌ر هه‌ندێک پرۆسه‌ی کیمیایی، یارمه‌تی خێراكردنی گۆرینی كیمیاگه‌ری ده‌دات له‌ناو له‌شدا: وه‌كوو ئه‌نزیمی پیپسین كه لەگهدهدا هه‌یه.[ ئینگـ: Enzyme][ ناوی زانستی: zym].
ئه‌نزیمی/enzîmî: نچ:[ کیمیـ][ زیند] ئێنزیمی، هەوێنی.[ ناوی زانستی: zymo].{ فەرهەنگی هەڵۆی پزیشکی، ل، 181}.
هەندێ لە جۆرەکانی ئەنزیم |
ئەنزیمی جگەر /enzîmî ciger – AST: نتـ:[ ئەنزیم+ ی+ جگەر] ناوی ئەنزیمێکە، جۆری پرۆتینە بوار دەبەخشێتە زۆربەی پرۆسێسەکانی لەش، بەشێوەی سەرەکی لەناو جگەر هەیە. هەروەها لە زۆربەی شانەکانی ناولەش هەن. بە کوردەواری خۆمان پێی دەڵێن چەوری جگەر.[ ئینگـ: AST – Aspartate Aminotransferas].
ئه‌نزیمی شیكه‌ره‌وه/enzîmî şîkerewe: نتـ:[ كیمیـ] ئه‌م ئه‌نزیمه له ناو تف و فرمێسكی مرۆڤدا هه‌یه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی به‌كتریا باشه.[ ئینگـ: Lysozym].
ئه‌نزیمی کەرتکەر/enzîmî kertker: نتـ:[ كیمیـ][ زیند] [ ئینگـ: restriction enzyme]
تیلۆمێراسە/tîlomêrase: ن:[ کیمیـ] ئەنزیمێکە، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەخانەی زایندەی تیلۆمێر، کە ئەم خانەزایندەیە پێویستی ئەوەی هەیە کە بتوانێت چەند جارێک توانای دابەشکردنیان هەیە، لەخانە شیرپەنجەکانادا تیلۆمێراسە چالاک دەبێت لەتەک( بازدان : mutation).[ ئینگـ: telomerase].
زایمێس/zayimês: ن:[ کیمیـ] ئەنزیمێکە لە ترشێنەدا هەیە، بۆگۆڕینی شەکر بۆ ئەلکهول و دوانەئۆکسیدی کاربۆن بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: Xymase]
.
.
.
.