پن ¹ /pin: ن:[ زیند][ کباک] زچ، قوڕنوو : جانەوەرێکی بچووکی سوورکەلەیە، کە بەئاژەڵەوە دەنووسێت.
.
.
_______________________
پن ² /pin: ن:[ ڕوو]
1 – بڕکەی شووتی و ئیتر.
2 – کەد و توولەی لکە گیایانە، كە بەزەویدا بڵاودەبێتەوە.
.
.
_______________________
پن ³ /pin: ن: خاڵ، پەڵە، پنۆک، پنک.
پنپنی/pinpinî: ئانتـ:[ پن+ پن+ ی] پنكپنک، پەڵەپەڵە، بەڵەل.
پنک/pink: نتـ:
1 – [ ژمارە] سفر، هیچ، پونت _ پنت.
2 – خاڵ، پەڵە، نیشانە، پنت.
پنکە/pinke: نتـ:[ پنک+ ئە] پنک.
پنکەهەور/pinke hewir: نتـ: پارچە هەورێكی گچكە.
پنکەپنک/pinkepink: ئانتـ: خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنپن، پنۆکپنۆک، کانگ.
پنکدار/pinkedar: ئانتـ: نیشانەدار، خاڵدار، پەڵەدار.
پنکداری/pinkedarî: نتـ: نیشانەداری، خاڵداری، پەڵەداری.
پنۆ/pino: ئانتـ: پەڵەی بچووک، لەکە، خاڵ.
پنۆک/pinok: نتـ:[ پنۆ+ک] خاڵ و پەڵەی وورد لە تشتان یان لەسەر لەشی مرۆڤدا.
پنۆک پنۆک/pinok pinok: ئانتـ: خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنک پنک.
.
.
.
.