باووک/bawuk: ن:[ خێز] بابە، تات، تاتۆ( هـ): نێرینەیەكە كەمنداڵی لێبكەوێتەوە.[ ئینگـ: father]{ کەمالنامە، ل، 1}.
باووكانە/bawukane: ئانتـ:[ باووک+ ئانە] ئەوەی پەیوەندی بەباووكەوە هەبێت.
باووكایەتی/bawukayetî: نچ:[ باووک+ ئایەتی] بەرپرسیاری بەرامبەر بە بەخێوكردنی منداڵ و پەروەردەكردنیان.
باووكم/bawukim: شڕ:[ خێز] بابم.
باووكە/bawuke: ئان:
1 – گووتەیەكەباووک بەكوڕی خۆی دەڵێت لە ڕووی خۆشەویستییەوە.
2 – جۆلەكەی نێر.
باووكەڕۆ/bawukeřo: نفا:[ باووكە+ ڕۆ( ڕۆیشتن)]
1 – گووتەیەكە بەكاردەهێندرێت لە پرسەی یەكێک دا لە كاتی شیوەن كردنی دا.
2 – لەدەربڕینی خەم وخەفەت دا دەگووترێت.
باووكەكەم/bawukekem: شر: بابەكەم.
باووكەڵێ/bawukeľê: ئانتـ:[ باووكە+ ڵێ] گووتەیەكە لەڕووی خۆشەویستییەوە دەگووترێت.
باووكبرا/bawukbira: نتـ:[ خێز][ باووک+ برا] رای باب، مام.
باووكحیز/bawukĥîz: نتـ:[ جنێو][ باووک+ حیز] حیزباب.
باووكمردگ/bawukmirdig: نتـ:[ باووک+ مردگ] بابمردوو.
باووكی باووک/bawukî bawuk: ئانتـ:[ خێز] باپیر.
باووكی ژن/bawukî jin: نتــ:[ خێز] خەزوور.
باووكی مێرد/bawukî měrd: نتـ:[ خێز] خەزوور.
باووگ/bawug: ن:[ خێز][ كباش، فە] باووك.
باووگەڕۆ/bawugeřo: نفا: باووكەڕۆ.
باووگەگەورا/bawuge gewra: نتـ: باووكی گیانی.
:: مـیـرزا باووگەگەورەی كاكەیی یە.
بێباووک/bêbawuk: ئانتـ:[ بێ+ باووک]
1 – کەسێکە باووکی نەمابێت.
.
.
.
.