تووتن/tûtin: ن:[ روو][ تور : tütün] تتن، تەماكۆ، تیتنن : گیایەكی گەڵا پان و گەورە یە، گوڵەكانی سوور یا كەسكە، ساقەتی هەتا گەزێک هەڵدەستێت، گەڵاكانی وشک دەكردرێت و بۆ كێشان وەک جگەرە كەڵكی لێوەردەگیرێت، بەڕەچەڵەک لە کیشوەری ئەمەریکاوە هێندراوە.[ ئینگـ : tabacum]

تووتنانە/tûtinane: نتـ:[ ئاب][ تووتن+ ئانە] بەشێك لە تووتن كە خاوەن ملك یان ئاغا لە تووتنەوانی دەستێنێت.

تووتنەوان/tûtinewan: نتـ، ئانتـ:[ تووتن+ ئە+ وان] كەسێك كە تووتن دادەچێنێت.

تووتنەوانیی/tûtinewanî: نچ:[ تووتنەوان+ئیی] كار وپیشەی تووتنەوان.

تووتنجار/tûtincar: نتـ:[ تووتن+جار] زەوییەكە تووتنی تێدا بكرێت.

تووتنچییەتى/tûtinçîyetî: نچ: ئەم پیشەیە جیاواز بوو لە بازرگانى بەتوتنەوە، پیشەوەرانى ئەم پیشەیە تووتنیان ئامادەدەكرد و دەیاندا بە ژنان، بەكرێ و لە جۆرە كاغەزێكى تایبەتیان دەپێچاو دەیانكرد بە جگەرەى ئامادەكراوە و دەیان فرۆشت.{ پارێزگای سلێمانی}

                   ناوی هەندێ جۆری تووتن لە کوردەوارییدا                   

پەلەخ/pelex: ن:[ روو]

تەنبەكی/tenbekî: ئان:[ کباک، زا][ كشت] تووتنی نێرگیلە.

تەوەس/tewes: ن:[ ڕوو]

1 – جۆرە تووتنێكی ڕەشۆكی وردە زۆرتوند و تیژە ناكێشرێت( ڕۆژ).

2 – جۆرە تووتنێكە پاڵشت دەدرێتە تووری تەوەس، كە لە ئێرانە( فە). دۆژە( دۆزەخ).

جەمبەلی/cembelî: ن:[ ڕوو] تووتنی توند.

خۆشكێش/xoşkêş: ن:[ ڕوو] تووتنێكە نەزۆرتوند و نەزۆرنەرم.

خۆشناو/xoşnaw: ن:[ ڕوو]

خواردە/xwarde: ن:[ ڕوو]

ڕەشۆكی/řeşokî: ن:[ ڕوو]

سامسۆنی/samsonî: ن:[ ڕوو]

سەبیلەیی/sebîleyî: ن:[ ڕوو][ کباک] تووتنی توند.

كاماش/kamaş: ن:[ ڕوو] تووتنی توند.

نێرگە/nêrge: ن:[ ڕوو]  وشككراو و وردكراوی گەڵای ئەم گیایە دەکرێت بەجگەرە، قەننە( سەبیلە)، نێرگیلە.[ Bot : Nicotiana Tobacum ].

.

.

.

.