حیلک/ĥîlik: ن:[ دەنگ][ حیل+ ک] هیلک : دەنگی پێکەنیی نەرمی یەک لەشوێن یەک.
حیلکانەوە/ĥîlkanewe: کتن:[ دەنگ] بەقاقاپێکەنین، خەنین بەدەنگی بەرز.
حیلکە/ĥîlke: نتـ:[ دەنگ] پێخەن: دەنگی خەنین، کەن بەدەنگی بەقەو.
حیلکەحیلک/ĥîlkeĥîlk: ئانتـ:[ دەنگ] حرکەحرکە، حرمەحرم، حیلکەی زۆر، پێکەنینی بێجێیە، قاقای پێخەنین، تریقە، قوڵپە، كەنوو، گارەی پێكەنین، هاڕەی پێكەنین،
هیلکەهیلک : دەنگی پێکەنیی نەرمی یەک لەشوێن یەک.
:: لەوپەڕی جادەکەوە گوێم لە حیلکە حیلکی تۆیە.
حیلکەحیلککردن/ĥîlikeĥîlik kirdin: کتپ: دانەقاقای پێكەنین، قاقاكردن، پێخەنین، تریقانەوە _ تریقەكردن، كەنووهاتن _ كەنین(فە)، گارەی پێكەنین، دانە هاڕەی پێكەنین، پەیخەندین، گرژینەوە.
حیلکەهۆڕ/ĥîlkehoř: نتـ:[ دەنگ] دەنگی پێکەنین.
حیلک وهۆڕ/ĥîlik ŭhoř: نتـ: حیلکەحیلکی زۆر، خەنینی زۆر وبەدەنگی بەرز.
.
.
.
.