چەو ¹ /çew: ن:[ توێ] چاڤ( کباک)، چاو، چەش، چەم( هـ)، چەهڤ، چم( کباک، زا) دیدە : ئەندامی( بینین)ـە لە مرۆڤ، گیانەوەردا : چاو پێکهاتنێکی شێوە گۆییە، لە پێشەوە تەختە و تیرەکەی نزیکەی 2.5 سم دەبێت. لەناو بۆشاییەکی تایبەتیدایە لە ئێسکی ناوچەواندا پێی دەگووترێت کالانەی چاو.{ زیندەوەرزانی 1989. ل. 207}.

چەوە/çewe: ن:[ توێ][ كباش، ل] چاڤ، چاو، چەشم.

.

.

____________

چەو ² /çew: ن:[ جێۆ][ دەر، فە][ كە، هـ، جا] برەک، خیز، زیخ، كوچک : ووردەبەرد.[ ئینگـ : Gravel ]

چەوڕێژ/çewřêj: نفا:[ چەو+ ڕێژ ( ڕێژتن : ڕێشتن)] بەردڕێژ.

چەوڕێژكەر/çewřêjker: نفا:[ چەوڕێژ+ كەر( كردن)] ئەو كەسەی بەرددەڕێژێت.

چەوڕێژكردن/çewřêjkirdin: كتپ : بەردڕێژكردن.

چەوكێش/çewkêş: نفا:[ چەو+ كێش( كێشان)] شەنەیەكی بەچنگە بۆ ووردكەبەرد كۆكردنەوە.

چەولگ/çewlig: نتـ:[ چەو+ لگ] خیزەلان : شوێنێكە لم و زیخی زۆری لێ هەیە.

چەو و لم/çew û lim: نتـ:[ چەو+ و لم][ ئینگـ: aggregate]{ فەرهەنگۆکی ئەندازیاری}. 

.

.

.

.