توورەكە ¹ /tûreke: ن: جەواڵ، زەرف، کیسە، هەگبە.[ ئینگـ: sac ، bag].
:: توورەکەیەک دیاری.
{
}{ سەیفول قوزات}
1 – كیسەیەک كە كەرەستە یا تێشووی تێبنێن و بۆ سەفەر یان شوێنی دیكە دەگەڵ خۆیان بیبەن.
2 – كیسەی ئالیک و جۆی ئەسپ و وڵاغ كە دەملیان دەكەن.
3 – تۆربین/torbîn: ن: كیسەیەک كە جووتێر تۆوی تێدەكات. لە لاتەنیشتی دەكات و تۆوی لێدەردێنێت و دەیپڕژێنێت.
4 – جانتا، جانتای دەستی ژنان
توورەكانە/tûrekane: نتـ:[ ئاب] باجێک كە گزیر( ئاغا) لەسەر خەرمان لە جووتیاری دەستێنێت.
توورەكەدار/tûreke: ئانتـ: کیسی، بەریکی : لەتوورەکە دەچێت( لە ڕشتەی ڕووەکناسی و گیانەوەرناسی)[ ئینگـ : saccate]{ سەلاحەدین، ل، 795}.
توورەكەرێژ/tûrekeřêj: نفا:[ توورەكە+ ڕێژ( ڕشتن)] تەپۆلكەیەكی دەستكرد كە بەبێگاری یا بەزۆر خەلک بەتوورەكە خۆڵی بۆ هێنابێ.
توورەكەی بەفر/tûrekey befir: نتـ:[ توورەکە+ بەفر] توورەکەی سەهۆڵ.[ ئینگـ: ice bag]
توورەكەی سواڵ/tûrekey swaľ: نتـ: توورەكەیەک كە سواڵكەر بەخۆیەوە هەڵداوەسێت و هەرچی كە سواڵی دەكات تێیداوێت.
توورەکە لە زاراوەی جیاواز |
پڕبە توورەکەیەک/piřbe tûrekeyek: نتـ:
خاک بەتوورەكە كێشانن/xak be tûreke kêşanin: شڕ:[ ئد] وێران كردن و تاڵان كردن.
خستنە توورەکەوە/xistine tûrekewe: کتپ: کردنە کیسەوە ( شتومەک )
شتێک لەتوورەکە چوو/şitêk letûreke çû: نتـ، کتن:
.
.
______________________
توورەكە ² /tûreke: ن:[ توێ] کیس _ کیسە. [ ئینگـ : sac][ لا : cyst].
توورەكەکردن/tûreke kirdin: کتن، کتپ:[ توێ] کیسکردن[ ئینگـ : sacculation].
توورەكەیی/tûrekeyî: نچ:[ توێ] کیسەیی. [ ئینگـ : saccular].
.
هەندێ لە توورەکەکانی ناو لەشی مرۆڤ |
توورەكەی با/tûrekey ba: نتـ:[ توێ] توورەکەی هەوا.[ لا : air cyst].
توورەكەی باهویی/tûrekey bahewîy: نتـ:[ توێ] [ لا : brachial cyst].
توورەكەی بچووک/tûrekey biçûk: ئانتـ:[ توێ] کیسۆڵە : توورەکەی گوێی ناوەوە.[ ئینگـ : saccule, sacculus].{ پەزیشکی، ل، 311}.
توورەكەی پانکریاس/tûrekey pankiryas: نتـ:[ توێ] [ لا : psncreatic cyst].
توورەكەی پێستە/tûrekey pêste: نتـ:[ توێ] پێستە توورەکە.[ لا : Dermoid cyst].
توورەكەی دەرەوە/tûreke: نتـ:[ توێ] توورەکەی دەرەکی[ لا : Adventitious cyst].
توورەكەی درۆزنە/tûrekey dirozine: نتـ:[ توێ] [ لا : false cyst].
توورەكەی ڕەگی دەماری/tûrekey řegî demarî: نتـ:[ توێ] توورەکەی خانەخانە.[ لا : neural cyst ].
توورەكەی زگ/tûrekey zig: ن:[ توێ] [ ئینگـ : abdominal sac].
توورەكەی شیری/tûrekey şîrî: نتـ:[ توێ] [ لا : lacteal cyst].
توورەكەی فرمێسک/tûrekey firmêsik: ن:[ توێ] [ ئینگـ : lacraimal sac].
توورەكەی گازی/tûrekey gazî: نتـ:[ توێ] [ لا : gas cyst].
توورەكەی گەرادانی/tûrekey geradanî: نتـ:[ توێ] توورەکەی هێلکەدانی.[ لا : ovarian cyst].
توورەكەی منداڵدان/tûrekey mindaľdan: نتـ:[ توێ] پزدان : ئەو توورەکەیەی ئاوڵەمەی تێدایە.[ ئینگـ : amniotic sac].
توورەكەی ملی/tûrekey milî: نتـ:[ توێ] [ لا : cervical cyst].
توورەكەی هەزارلۆغانە/tûrekey hezar loẍme: نتـ:[ توێ] توورەکەی خانەخانە.[ لا : neural cyst].
توورەكەی هێژا/tûrekey hêja: نتـ:[ توێ] ئێڵاش. [ ئینگـ : corioc sac].
.
.
______________________
توورەكە ³ /tûreke: ن:[ زیند] مەشکە.[ ئینگـ : Theca]{ کەمالنامە، ل، 1042}
:: توورەکەیەکە گیانداری راوکراوی تێدەکرێت
توورەكەی زەردێنەی هێلکە/tûrekey zerdêney hêlike: نتـ:[ ئینگـ : yoke sac , vitelline].
.
.
.
.