تەندوور ¹ /tendûr: ن:[ هـ ][ پەهلەوی : تەنوور : tenûr] ئارتوون، ئارگوون، ئێتۆن، تەنوور : چاڵی نان پێوەدان و برژاندنی هەویری نان و خواردنی دیکە.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
تەنیرە | anirat | تەندوور |
سێ قەبارەی جیاوازی تەندوور لە قوڕ دروستدەکرێت وەک : بچووک، ناوەند و گەورە.
{
جۆششی تاوە لە نێو دیدەیی گریانم دا
چ تەنوورێكە لە تەندوورەی تۆ فانم دا
}{نالی}.
تەندوورساز/tendûrsaz: ئانفا:[ تەندوور+ ساز( سازان)] تەنوورساز : ئەوکەسەی تەندوور دروستدەکات.
بەتەندوورەوەدان/be tendûrewedan: كتن:[ بە+ تەندوور+ ئەوە+ دان] پێوەدانی نان بەتەندوورەوە.
تەندوورداخستن/tendûr daxistin: كتپ:[ تەندوور+ داخستن]
1 – ئاگر لە تەندووردا كردنەوە و ئامادەكردنی بۆ نانكردن.
2 – [ ئد] باسی خراپە و زەمی كەسێك كردن بەتێگڕایی.
وردە دە تەندووركردن/wirde de tendûrkirdin: كتن:[ ئد][ وردە+ دە+ تەندوور+ كردن] زۆربەپەلەنان و چێشت خورادن.
تەندوور پڵاو/tendûr piľaw: نتـ:[ خوار] جۆرە پڵاوێکە کە بەتەندوور دەپووشێندرێت.
تەندووری/tendûrî: ن:[ هیند : tandoori] جۆرە بەهارێتێکی سوورە، دەگەل ماست تێکەڵ دەکرێت و لەمریشک دەدرێت بۆ ماوەیەک پاش دەبرژێندرێت یان ووردەکرێتەوە و گۆشتەکی ڕەنگی سوور هەڵدەگۆڕێت و تامی خۆش دەکات.
گۆشت تەندووری/goşt tendûrî: نتـ:[ خوار][ گۆشت+ تەندووری] جۆرە دیزەیەکە، کە گۆشتی تێدەکرێت و دەخرێتە تەندوورەوە.
.
.
____________________
تەندوور ² /tendûr: ن:
1 – هەورەتریشقە، گۆڵەگۆڵی هەور.
2 – بولبول.
.
.
.
.