جوامێر/ciwamêr: ئانتـ، نتـ:[ جوا( جوان)+ مێر( مێرد)]
1 ) ئازا، بەخشندە، بەدەست و دڵ، بزەن( كهـ)، بزێو، بوێر، پیاوی پیاوان، جامێر، جۆمەرد، جوانمەرد، خانەوان _ خانەدان، خێركەر، خیرەومەند، خیز، دڵفراوان، دڵێر، ڕەسەن، ڕەند، ڕێژنە، سەخیی، گەرناس، مەردەمێر، میران، نەجیبزادە، نەترس، وەن _وەند : توانای هەیە بەهەستانی كاری گران و كارمەندی.
:: ناوی یەكێک لە پاڵەوانەكانی هۆزی هەمەوەندە.
2 ) [ کباک] مرۆڤێ خێرخواز و ناندای و خوەدان ھەلوێست.
جوامێری/ciwamêrî: نچ: ئازایی، بەهێز، بەهیمەت، بۆكە( کباک)، بوێری، تیندار، جامێری، خانەدانی، دلێریی، زاتدار، مەردەمێری : كار و كردەوەی كەسی نەترس.
.
.
.
.