تێک ¹ /têk: پێشـ: پێشگری تێكەڵاوی كارە كەلە[ تێ+ یەک] پێكهاتووە، دەیەک، دەباڵ یەک.

تێک ئاڵان/têk aľan: كتن: تێكاڵان.

تێکاڵان/têkaľan: كتن: بەیەکترەوەبەستران، تێکخزان.

تێک ئاڵقان/têkaľqan: كتن:[ تێک+ ئاڵقان] لێکگیربوونی دووشت دەگەڵ یەكتر، تێکگیران، تێکترنجان.

تێکاوێژتن/têkawêjtin: كتپ:[ تێک+ ئاوێژتن] چرپڕن چرپڕن، چرپاندن.

تێکە/têke: ف:[ تێکردن] تێبکە، دەنێوکە، چا، ئاو یان چشتی شلی دیکە.

تێکەر/têker: ئانفا:[ تێکردن] ئەوەی تێدەکات یان خستنه‌ناو.

تێکەری/têkerî: نفا: خستنه‌ناو.

تێکردن/têkirdin: كتپ:[ تێ+ کردن]

1 – تێکرن: شەڕوکێشەکردن، چشتێک لەناوچشتێکی ترکردن، چا لەئیستیکان کردن، ئاولەپەرداغ کردن، گەنم لەجەواڵ کردن.

2- ئامادەکردن: کار و بەرخ لەدایکیان بەردان بۆمژینی.

3 – خستنه‌ناو.[ ئینگـ: input]

تێکردنەوە/têkirdinewe: كتپ: درێژ یا پڕنکردنی پارچەیەک لە جلوبەرگ و ئیتر بەخستنەسەری پارچەیەک.

.

_________________________

تێک/têk: ئان: تەواو، گشتی.

.

.

.

.