ورشە/wirşe: ن: وورشە
1 – بریق _ بریكە، پاچە، ترووسک_ تریسکە، درەوشان _ درەوشین : بریسکەی هەندێ شت( تیخی ئابدار) برووکانەوە.
2 – بەردەتراوێڵكە، پەپەرک، پەپرک.
ورشەدار/wirşedar: ئانتـ: ئاودار، بەئابوتاب، بەترووسکە، بهتریفه، بەلۆق، برووسکەدار، بریقەدار، پەرداخدار، بڕەوش، ترووسکەدار، چریسکەدار، خشەئیتە، زیندوو، هۆلۆس.[ ئینگـ: Glossy].
ورشەداری/wirşedarî: نچ: بریقەداری، پەرداخداری، ترووسکەداریی، چریسکەداری، شۆقداری.
ورشەورشە/wirşewirşe: ئانتـ: بریسکەبریسک، بریقەبریق، ترووسکەترووسک : ورشەی یەک لەدوای یەک.
ورشەیی/wirşeyî: نچ:[ ئینگـ: Theosophy]{ زاراوەسازیی}
.
.
.
.