بینا ¹/bîna: ئانفا:[ بین( بینین)+ ئا]

1 ) كەسێک كە ببینێ و چاوەكانی ساغ بن. دیدە. >< كۆر _ كوێر _ نابینا.

2 ) كەسێک كە چاوی تیژی هەبێت و چشت باش ببینێت.

3 ) [ مجـ] ئاگادار، ووریا.

4 ) دەگەڵ ( هەر، هە، ها) دێ و مانای دیتت دەدا، لەپڕ، لەناكاو.

:: هابینا سبەی مردین.

:: هەربینا لەسەفەر هاتەوە.

بیناو/bînaw: ن:[ پەهلەوەی : ڤێناپ] دیمەنی خەیاڵی، هدیمەنێكی خەیاڵی كەلەبێداری وبە ئاگاییدا دەبێندتێت[ ع : عالم مكاشفة].

بینایا/bînaya: نتـ: بێناهیا، رونیا، روناهیا. 

 تێبینی 
  ئەم وشەیە تەنها فەرهەنگی مەردووخ بەخۆیەوە گرتووە( ب1. ل.237). 

بیناهی/bînahî: نچ: ڕۆشنایی چاو، سۆما، هەتەر، بینایی.

بیناهی چاو/bînahî çaw: نچ: بینایی چاو.

{

قەسەم بەوەی كەم ئەگەر بیناهی چاوە

هەتا زیندووم و رووح لەسەریەخەی كراسم ماوە

ئەمن دەست هەڵناگرم لەو مژانگەی

ئەگەر دەڵێی تیرە و لەكەوانت ناوە

}{ شۆڕمەحموود. ل، 70}.

بینایی/bînayî: نچ:[ پهـ : ڤێناكییه][ بینا+ ئی]

1 ) یەكێک لە هەستەكانی مرۆڤ كە ناوەندەكەی چاوە، كە پێی دەبیندرێت، هێزی چاو، سۆما _ سۆمایی _ سۆ، بیناهی.

2 ) چاو، دیدە.

بینایی چاوان/bînayî çawan: نتـ:

1 ) سۆمای چاو، گوما، نووری دیدە.

2 ) [ مجـ] خودا، یەزدان : ناوی یەكێكە لەناوەكانی خودای میهرەبان بەكوردی.

{

بە قوربانت دەبم بینایی چاوان

قوبووڵی بۆ دەكەی تۆ سووچ و تاوان

}{ هێمن}.

3 ) [ مجـ] گراوی زۆرخۆشەویست.

{

ئامان، هەی ئازیز بینایی چاوان

گلەم هەن جە تۆ خەیلێ فراوان

}{ مەولەوی}.

بینایی چاوڕژان/bînayî çawřijan: كتن: كوێربوون، سۆمایی چاو نەمان.

بینایی زانی/bînayîzanî: نتـ: زانیاری و زانست دەربارەی پێكهاتەی چاو و نەخۆشی و چارەسەركردنی.

.

.

__________________________

بینا ²/bîna: نتـ:[ ئەند] ئاڤاهی، خانووبەرە، فابریک.[ ع : بناء]

بیناساز/bînasaz: نفا:[ ع : بینا+ كور : ساز] ئاڤاهی ساز.

بیناسازی/ bîn asazî: نچ: ئاڤاهی سازی.

ئاستی بینا/astî bîna: نتـ:[ ئەند][ ئاست+ ی+ بینا] هێڵی ڕێکخستن.[ ئینگـ : building line]

بینای گەورە‌/bînay gewre: نتـ:[ ئەند][ بینا+ ی+ گەورە]  ئابیدە ( کۆن).

پاشکۆی بینا/paškoy bîna: نتـ:[ ئەند][ پاشکۆ+ ی+ بینا]

1 – تەویلە : شوێنک ئاژەل و گیانلەبەری تێدا ڕاگیرێت.  

2 – ئەو بەشە خانووبەرەی کە مرۆڤ تێی ناژێت.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 3   +   1   =