شیعر/šîär: ن:[ ع : شعر] هەڵبەست، هۆزان، هۆنراوە : گووتەیەکی ھۆندراوی ئافسووناویییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بەڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە.[ ئینگـ : Poetry]

.

    دابەشکردنی جۆرەکانی شیعر لە روی ناوەرۆکەوە ( content)     

1 – شیعری چیرۆک/şîärî çîrok: نتـ:[ شیعر+ ی+ چیرۆک] شیعری حەماسی. [ ئینگـ : Epic]{ salar azez}.

2 – شیعری فێرکاری/şîärî fêrkarî: نتـ:[ شیعر+ ی+ فێرکاری] . [ ئینگـ : Didactic]. 

3 – شیعری گۆرانی/şîärî goranî: نتـ:[ شیعر+ ی+ گۆرانی] شیعری خودی، شیعری ویژدانی. [ ئینگـ : Lyric].

4 – شیعری نمایشی/şîärî nimayişî: نتـ:[ شیعر+ ی+ چیرۆك] شیعری کۆمیدی، تراژیدی، دراما.[ ئینگـ: Dramatic]

.

    دابەشکردنی جۆرەکانی شیعر لە روی قالب و شێوەوە ( Form )    

1 – شیعری ئازاد/şîärî azad: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئازاد] بریتییە لە چەشنە شیعرێک کە هەوڵدەدات خۆی لە هەندێک لە کۆتەکانی شیعر رزگاربکات، بەتایبەتی سەروا، هەندێک جار خۆی بە کێش و سەروا نابەستێتەوە، بەڵام هەر لە ناو سنوورەکانی شیعردا دەمێنێتەوە و ڕیز لە تایبەتمەندییەکانی شیعر دەگریت، پتر بایەخ بە ڕیتم دەدات و خۆی لە پەخشان جیادەکاتەوە. شیعری ئازاد گوزارشتێك بوو بۆ خۆدەربازکردن لە شیعری کلاسیکی.[ ئینگـ : free verse]. 

2 – شیعری بڕگەیی/şîärî birgeyî: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئازاد] هۆنراوەی بڕگەیی.[ ئینگـ : syllabic].

3 – پارچە/parçe: ن:

4 – تەرجیع بەند/tercîä bend: نتـ:[ تەرجیع+ بەند]

5 – تەرکیب بەند/terkîb bend: نتـ:[ تەرکیب+ بەند]

6 – چوارین/çiwarîn: نتـ:[ چوار+ ین] لە شیعرەکانی عومەرخەیامەوە کە لە چواردێن پێکهاتووە ، یەکەم و دووەم و چوارەمی لەسەر هەمان سەروان.  

7 – دووبەیتی/dû beytî: نتـ:[ ذوو+ بەیت+ ی] دوودێری.

8 – شیعری شەش دێڕ/şîärî şeş dêr: نتـ:[ ] شەشێنە، دواین شەش دێڕی سۆنێت.[ ئینگـ :Sestet ].

9 – شیعری عەرووزی/şîärî äerûzî  : نتـ:[ شیعر+ ی+ عەرووزی] هۆزانی عەرووزی.[ ئینگـ : metrical].

10 – غەزەل/ẍezel: ن:[ ع : غزل]

11 – قەسیدە/qesîde: ن:[ ع : قصیدة] چەکامە.

12 – شیعری کلاسیکی/şîärî kilasîkî: نتـ:[ شیعر+ ی+ کلاسیکی][ ئینگـ : classic verse].

13 –  شیعری گوندی/şîärî gundî: نتـ:[ شیعری+ گوندی] سروودی شوانی.[ ئینگـ : Eclogue

14 – مەسنەوی/mesnewî: نتـ:[ ] ئەم دیوانە هونراوەییە کە بە زمانی فارسییەلە لایەن جەلالەدین رومیی گووترواوە و لەلایەن حوسامەدین چەلەبی نووسراەوەتەوە. مەسنەوی واتا ئاوازی دووجەمسەر ( النظم المزدوج) بۆ هەر دێرێک سەروایەكی سەربەست هەیە. بەو شێوەیە خۆی ڕزگار دەکات لە دوودێڕی.

15 – موستەزاد/mustezad: ن:[ فارسی : مستزاد]

16 – شیعری هه‌شت خشته‌كی/şîärî heşt xiştekî: نتـ: ئۆکتاڤ.[ ئینگـ : Octave].  

.

    دابەشکردنی جۆرەکانی شیعر لە رووی مەبەستەوە    

1 – شیعری ئایینی/şîärî ayînî: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئایینی]  شیعری نەعت و موناجات.

2 – شیعری ئەڤینی/şîärî avînî: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئەڤینی]

1 – 2 –  ئەڤینی مەجازی/ avînî mecazî: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئەڤینی] عیشقی ( زەمینی)

2 – 2 – ئەڤینی ڕاستەقینە/ avînî rasteqîne: نتـ:[ شیعر+ ی+ ئەڤینی] عیشقی حەقیقی ( ئاسمانی)

3 – شیعری پەند و ئامۆژگاری/şîamojigärî pend û amojigarî: نتـ:[ شیعر+ ی+ پەند و ئامۆژگاری]

4 – شیعری داشۆرین/şîärî daşorîn : نتـ:[ شیعر+ ی+ داشۆرین] هەجوو، هەجووکردن. 

5 – شیعری ساقینامە/şîärî saqîname: نتـ:[ شیعر+ ی+ ساقی نامە] مەی نۆشی.

6 – شیعری ستایش/şîärî sitayiş: نتـ:[ شیعر+ ی+ ستایش] شیعری پێداهەڵدان.

7 – شیعری شانازی/şîärî şanazî: نتـ:[ شیعر+ ی+ شانازی]

8 – شیعری شوانکارەیی/şîärî şiwankareyî: نتـ: [ ئینگـ : Pastoral].

9 – شیعری شین و لاواندنەوە/şîärî şîn û lawandinewe: نتـ:[ شیعر+ ی+ شین و لاواندنەوە]

10 – شیعری کۆمەڵایەتی/şîärî komeľayetî : نتـ:[ شیعر+ ی+ کۆمەڵایەتی]

11 – شیعری نیشتمانی/şîärî danîştîmanî : نتـ:[ شیعر+ ی+ نیشتمانی] 

12 – شیعری وەسف/şîärî wesif: نتـ:[ شیعر+ ی+ وەسف]

.

شاعیر/şaäir: ن: هۆزانوان، هەڵبەستوان. [ ئینگـ : Poet

.

.

.

.