چنین/çinîn: ن، کتن:[ چن+ ین] بافتن، تەنین، چەنین _ چنیای _ چنیەی _ چنیان، هۆنین، هیڤازتن.
چێندراو/çêndiraw: ئانفا:[ چێن( چنین)+ دراو( دران)]
1 . بافیاگ : پۆشاکی چێنراو، هۆندراو، هۆنە.
2 . بافتەمەنی : ئەو بەرهەمەی هی چنین بێت.
چنینەوە/çinînewe: کتپ: ڤچنین، پینەکردنی جلی دڕاو، دوورینەوە.
بچینە/biçîne: ف: بروێنە.{ فەرهەنگا ماموەستا، ل، 16}.
هەڵچن/heľçin: ئانفا:[ هەڵ+(چن) ڕەگی چاوگی( چنین)ـە] >< ئەرهچنە( هـ)، داچن.{ وشەنامە، ل، 63}
1 . کەسێ کە شت لە سەر یەک دادەنێت.{ هەژار، ل، 990}.
{
تۆ لە بەریا … دابنیشە و
“لۆرکا” بێنە تەنیشتەوە و
ئەوسا وەک، دوو جووتە سەروو
هەڵچن …هەڵچن … هەڵچن …
بڕۆن هەتاکوو مانگ
لە باوەشی شیعر ئەگرن !
}{ شێرکۆ بێکەس}
2 . [ کشت] زەمینێ کە ئاو هەڵدەمژێت.
.
.
.
.