جێگە/cêge: ن:
1 – جێ، جێگا، شوێن و تەخت و بێخەف.
2 – پایە، پلە، جاه.
3 – باتی.
جێگەئاووردن/cêgeaûrdin: کتپ: جێ ئاوردن.
جێگەبەجێگە/cêgebecêge: ئاکتـ:[ ئەردە] جێبەجێ، شوێن بەشوێن.
جێگەبەجێگەکردن/cêgebecêgekirdin: کتپ:[ ئەردە] جێبەجێکردن، سوێن بەشوێن کردن.
جێگەبڕین/cêgebiřîn: کتپ: جێ بڕین.
جێگەبۆخۆشکردن/cêgeboxoşkirdin: کتن: جێ بۆخۆشکردن.
جێگەبوونەوە/cêgebûnewe: کتن: جێ بوونەوە، شوێن بوونەوە.
جێگە خۆشکردن/cêgexoşkirdin: کتپ: مەبەست لەوەیە، کە یەکێک بیەوێت لە شووێنێکیدا بمێنێتەوە
:: جێگەی خۆم خۆشکردووە.
جێگەداخ/cêgedax: نتـ: داخگە، داخگا.
جێگەدار/cêgedar: ئانتـ:[ جێگە+ دار] جێنشین، جێگەنشین، جادار.
جێگەداری/cêgedarî: نتـ:[ جێگەدار+ ئی] جێنشینی، جێگەنشینی، جاداری.
جێگەزەخم/cêgezexim: نتـ: زەخمگا.
جێگەشەم/cêgeşem: نتـ: شەمگا، شەمگە.
جێگەگرتن/cêgegirtin: کتپ: جێگرتن، شوێنگرتن.
جێگەگرتەوە/cêggirtinewe: ئانفا: شوێنگرتە.
جێگەگۆرکێ/cêgegorkê: نتـ: جێگۆڕی، جێگۆڕكێ : لەشوێنی پێشینی خۆدانانن، لە جێگای خۆدانان.
جێگەماگ/cêgemag: ئانفا:[ ئەردە] جێماوە، کەلەپوور، جێماگ.
جێگەمان/cêgeman: کتن: جێمان، دووامان، دوواکەوتن، دوواکەفتن.
جێگەماو/cêgemaw: ئانفا:
1 – جێماو.
2 -کەلوپەل و چشمەک.
جێگەمەرەزە/cêgemereze: نتـ:[ کشت] چەڵتووکجاڕ، مەرەزگا.
جێگەنەمام/cêgenemam: نتـ: نەمامگە.
جێگەنشتن/cêgeniştin: کتن: شوێننشتن.
جێگەنشین/cêgeniŝîn: کتن: جێنشین، جێگەدار، جادار.
جێگەنشینی/ cêgenişînî: نچ: جێنشینی.
جێگەنوێژ/cêgenwiêj: نتـ: نووێژگە، مزگەوت.
جێگەهاوردن/cêgehawirdin: کتپ: بەجێهێنان.
جێگەهەنگوورشێلان/cêgehenigûrşêlan: کتپ: دۆڵە، دووڵیان.
جێگەهێشتن/cêgehêştin: کتپ: بەجێهێشتن، ڕەتبوون، لەڕێگا و ئیتر.
جێگەو ڕێگە/cêgeûřêge: نتـ: ماڵوحاڵ.
جێگەی/cêgey: نچ: لەجیاتی، لەباتی، جێگەی ئاوخوواردنەوە.
جێگەی ئێشکگرتن/cêgey êşikgirtin: نتـ: پازگا _ بازگە.
جێگەی بڕوا/cêgey biřwa: نتـ: پایەی باوەڕپێکراو.
جێگەی پای چاروا/cêgey pay çarwa: نتـ:[ ئەردە] جێپێی چاروا، چاڵپا.
جێگەی خەرمان/cêgey xerman: نتـ: خەرمانگا _ خەرمانگە.
جێگەی دانیشتن/cêgey danîştin: نتـ: نیشتمان، زێد.
جێگەی سەوزبوون/cêgey sewizbûn: کتپ: کێڵگە.
جێگەی شەتڵ/cêgey şetiľ: نتـ: باخڵە، تۆمەدانە، شەتڵجار.
جێگەی شێولێنان/cêgey şêwlênan: نتـ: چێشتخانە، موتبەق.
.
.
.
.