دژ¹/dij: ئان:[ پەهلەوی: duŝ] پاد( پهـ)، دژاک، پێچەوانە، هەمبەر، بەرگی دان، دۆش، بەرەواژی _ بەر(ە)ڤاژی.[ لا : antagonism , anti]
تێبینی |
پێشگرێکە لەزمانی کوردییدا، کە بەواتای بەرهەڵست یان پێچەوانە دێت لەگەڵ ووشە دی لێکدەدرێت و وشەی نوێی لێدەساز ێندرێت، کە هاوواتای وشەی(anti، contra counter، dis) دێت لەزمانی لاتینی و ئینگلیزییدا، زۆرکەڵکی لێوەر دەگیرێت بۆ چێکرنی زاراوەسازی زانستی لە زمانی کوردیدا.{بەرکول، ل، 97}.
لە شێوەی ( دژ، دژە، دژی) نموونەی هێنراوەتەوە |
دژانە/dijane: ئانتـ:[ دژ+ ئانە] .
دژاودژ/dijawdij: نتـ:[ دژ+ ئاو+ دژ] دژاک.
دژایەتی/dijayetî: نچ:[ دژ+ ئایەتی] دژبەری کردن : بوونی دووشت كەهەرگیز كۆنەبنەوە.
دژبوون/dijbûn: کتن:[ دژ+ بوون] کرژبوون، أق هەستان، پیس بوون، گرژبوون.
دژنای/dijnay: کتن:[ هـ][ دژ+ نای] دژکردن.
دژەداخوران/dije daxuran: نتـ:[ ئەند][ئینگـ : anti corrosion]{ رەنج. ل. 15}.
دژەزەرداو/dije zerdaw: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : anti-serum]{ ئە. قەرەداخی، ل، 128}.
دژەزیندەکان/dije zîndekan: نتـ:[ کیمیـ] ماددەی کیمیایین لە ئەندامەمەنیی وردبینی وەک قارچکەمەنی و ( کەأووەمەنی)بەکتریا پێکدێن، کە دەتوانن بەکتریا لە ناوبەرن ووان گەشەی بوەستێنن، زۆر دژە زیندە دۆزراوەتەوە، یەکەمیان پەنسلین : penicillin بووە، بأوانە ئۆرۆمایسین و ئیستاتین و ستریپتۆمایسین و کلۆرۆمایسین و ئیرﻳﺛﺭۆمایسین و تیرامایسین، باسیتراسین، پۆلـی میکسین ، گرامیسیدین، و وەک بەکتریای بابەتی ئەکتینۆمیسیت، بۆ نموونە : تێتراسایکلین ستریپتۆمایسین، کلۆرامفینیکۆڵ، لە كەأووەکانیش وەک پەنسلین ، سفالۆسپۆرین، دەست دەکەون، دژە زیندی بنەچە بەکتریا، بەزۆریی وەک پۆلـی پێپتید، هەن. بەزۆری دژە زیندەکان بۆ دەرمان بەکارهێنان گونجاو نین، بەهۆی ژەهرینی هەموویانەوە، یان ناجێگیری و نەتوانەوەیانەوە.[ئینگـ: anti biotics].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 81}.
دژەڕابردوو/dije řabirdû: نتـ:[ هونەر][ ئینگـ : antipasseim]{ هونەرییەکان، ل، 32}.
دژەبەستنەکان(ماددە)/( madide)dijebestinekan: نتـ:[ کیمیـ] ئەو ماددانەن کە دەکرێنە ئاوی رادێتەری مەکینەی ئۆتۆمۆبیل و ئەو ئامێرانەوە کە دەمانەوێت پلەی بەستنی ئاوەکەیان تێدا نزم بکەینەوە و بە گشتی بەو ماددانە دەو ترێت کەلەدەزگای ساردکردنەوەی مۆتۆڕە(بزوێنە) ناوەسووتەکاندا دەست بەسەرپلەی بەستنی شلەساردکەرەوەکاندادەگرن، وەک ئەﺛیلین گلایکۆڵ(CH2OHCH2OH) کە ماددەیەکی سەرەکیی دژەبەستنەکانە، هەرچەندە لە ئەلکهو لەکاندا کەم سوودە.[ ئینگـ : anti-freeze additives].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82}.
دژەژەنگ/dijejeng: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : anti rust]{ رەنج. ل. 15}.
دژەشێ/dijeşê: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : anti moisture]{ رەنج. ل. 15}.
دژەفلوۆرێتە پێکهاتنی/dijefilorîte pêkhatinî: نتـ:[ کیمیـ] بلوورە پێکهاتنێکی ئاوێتە ئایوونییەکانە لە بابەتی M2X، کە هەمان پێکهاتنی (CaF2)ـە، جگەلەوەی شوێنی ئانایۆن و کاتایۆنەکان پێچەوانەن، بۆ نموونە، کاتایۆنەکان شوێنی (F2) و ئانایۆنەکانیش شوێنی (Ca2+) دەگرنەوە، K2Sو K2Oوەک نـموونەی دژەفلۆریت پێشان دراون.[ئینگـ: antifluorite structure]{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82}.
دژەفێربرین/dijefêrbirîn: نتـ:[ کیمیـ] ئەسیت ئەنیلاید.[ ئینگـ : antiferbrin ]{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82}.
دژەفێرۆموگناتیسێتی/dijefêromugnatîsêtî: نتـ:[ کیمیـ] سەڵمەنێدراوە کە ڕەفتاری موگناتیسێتی و لەویشەوە موگناتیسخوازی بەکەمکردنی گەرمی کەم دەکات و گەرمیی دیاریکراوهی پونتی نێل هەیە، کە لەوە بەرزترم وەک ڕەفتاری موگناتیستێی ئاسایی دەبێت.[ ئینگـ : antiferromagnetism ]{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82}.
دژەکارەبا/dijekareba: نتـ:[ دژ+ ئە+ کارەبا] نەگەێنەر، ئیزولاتۆر. [ ئینگـ : Dielectric].
دژەکەفکردنی كارای/dijekefkirdnî karay: نتـ:[ کیمیـ] ئەو ماددانەن کە رێ لە کەفکردن دەگرن و ئەو ماددانە لە ناوەندی ئاویدا توند یەکتررادەکێشن و ڕەوشی ئەلەکتریکی ومیکانیکی پێویستی کەفکردنیان نییە، وەک پۆلی ئەمیدە کان، کە دەکرێتە ئاوی دەفری هەڵمکردووەوە هەروەهایش ئۆکتانۆل کە دەکرێتە نقومگەی ئاوکاری و لە کاغەزساز یدا بەکاردێت، خەستییەکانی کۆتایی وەک سیلیکۆنەکانیش، رەوشی دژە کەفکردنیان هەیە. پۆلـی سیلۆکسانەکان poly siloxanes لەرۆنەکانی چەورەکردندا بەکاردێن.[ ئینگـ : anti-foaming agents ].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82} .
دژەکلۆر/dijekilor: نتـ:[ کیمیـ] ماددەیەکە بۆ دەرهێنانی کلۆر لە ماددەکانی تر بەکاردێت، پاش ڕەنگبردنی وەك نموونە: ﺛایۆگۆگرداتی سۆدیۆم :Na2S2O3 .[ ئینگـ : antichlor].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 82}.
دژەلێکترازاوەکان/dijelêktirazawekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : antithetic faults ]{ زەویناسی، ل، 5}.
دژەلێکچوو/dijelêçû: نتـ:[ کیمیـ] لێکچوونێکە لە جیاوازییەکی دیاریکراو و ناودا، کە بەیەک گەرد دەوترێت.[ ئینگـ : anti-isomer ]{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 83}.
دژەماددە/dijemadide: نتـ:[ کیمیـ] گریمانە ماددە، لە دژە پارچۆڵکە پێکدێت، بۆ نموونە: دژەهایرۆجین لە دژە پڕۆتۆنێک و ئۆربیتاڵە پۆزیترۆنێک پێکدێت، لەکاتێکدا تێورییانەلە توانادا بێت، بوونی دژە ماددە لە گەردووندا، هەرگیز دەست ناکەوێت، بەریەککەوتنی نێوان دژە ماددە و ماددە بە لەناوچوونی هەردووكیان و بەرهەمهێنانی لە ناو بردنە تیشکدان تەواودەبێت.[ ئینگـ : anti-matter].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 84}.
دژەنووسان/dijenûsan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : anti adhesive]{ رەنج. ل. 15}.
دژەواتەوات/dijewatewat: نتـ:[ دەروو][ ئینگـ : anti rumour]{ سایکلۆژیا، ل، 8}.
دژەهاوشێوەیی/dijehawşêweyî: نتـ:[ کیمیـ] بوونی تۆڕی بلووری یەکسان کە شوێنی ڕێژەیی ئانایۆن و کاتایۆنە کان دەتوانن شوێنگۆڕکێ بکەن، وەك : LiO2 ,ThO2 لەدروستکاریی CaF2 دا. [ ئینگـ : anti-isomorphism]{ ئینسایکلۆ پێدیا، عەبدول، ل، 83}.
دژەهۆرمۆنەکان/dijehormonekan: نتـ:[ کیمیـ] ئەوماددانەن کە بەرەنگاریی هۆرمۆنە سروشتییەکان دەکەن(بۆ نموونە: anti-oestrogens) لەحەبی دژە بارداریی سكپڕی” ئاوسبوون” دا)، جاری وا هەیە هۆرمۆنەکان بەشێوەی جووتێکی دژە یەکتر هەن( بۆنموونە: ئەنسۆلین و گلوکاگۆن : glucagon)[ ئینگـ : antihormones].{ ئینسایکلۆپێدیا ، عەبدول، ل، 83}.
دژەهیستامینەکان/dijehîstamînekan: نتـ:[ کیمیـ] ئەوماددانەن کە بەرەنگاریی کاریگەریی کارەندامزانی( فیسیۆ لۆژی) و دەرمانیی هیستامین دەکات وەك : cimetidine, dimenhydrinate, mepyramine [ ئینگـ : antihistamins].{ ئینسایکلۆپێدیا، عەبدول، ل، 83}.
دژبەر/dijber: نتـ:
دژبەری/dijberî: نچ:
دژپەیداکەر/dijpeyidaker: نتـ:[ زیند][ ئینگـ: antigen]{ ئە. قەرەداخی، ل، 127}.
دژپەیداکەری تایبەت بەلوو/dijpeyidakerî tayibet be lû: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : tumor-specific antigens]{ ئە. قەرەداخی، ل، 18}.
دژپەیداکەری شانەگونجان/dijpeyidakerî şaneguncan: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : histocompatibillity antigen]{ ئە. قەرەداخی، ل، 127}.
چیمەنتۆی دژە ترشەڵۆکی/ĉementoy dijetirşelokî: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ : anti acid cement]{ رەنج. ل. 15}.
رووی دژبە خلیسکان/řûy dijbe xilîskan: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: anti skidding surface]{ رەنج. ل. 15}.
.
.
_____________________________
دژ²/dij: ئان: بەپەرۆش، بەد، چەپەڵ، خەمگین، داماو، درژ ( مكـ)، ڕامێن، كز، گرژ، لووش، مات، ناڕێك، نەیار، وەڕەز.
دژاو/dijaw: نتـ:[ دژ+ ئاو] گیانلەبەرێك كە كەم ئاوبخواتەوە. دوو دڵ لە خواردنەوەی ئاودا.
دژاوی/dijawî: نچ:[ دژاو+ ی] دوو دڵی لە ئاوی خواردنەوەدا.
دژپەسەن/dijpesen: ئانتـ:[ ئەردە][ دژ+ پەسەن] دێرپەسەن، دژوارپەسەند، بەدگومان، نیگەران، دوودڵ.
دژپەسەند/dijpesend: ئانتـ:[ هـ] دژپەسەن.
دژپەسەندی/dijåpesendî: نچ:[ هـ] دژپەسەنی.
دژکام/dijkam: ئانتـ: دوودڵ، نیگەران.
دژیی/dijîy: نتـ: مۆنی، کرژی، ماتی، کزی.
.
.
____________________________
دژ³/dij: ن:[ ئەند][ پهـ : dez] دز، قەڵا، قەڵات، بورج _ بورگ( borg)، دەژ( كهـ).
دژبان/dijban: نتـ:[ فار][ رۆژك] دەژدار، چاوەدێری قەڵا.
دژار/dijdar: ئانتـ:[ دژ+ دار] دەژدار. دژبان.
دژدار/dij: ئانتـ: قەڵاتەوان، قەڵاتدار، نۆبەتچی.
.
.
.
.