دەربڕین/derbiřîn: کتپ، ن:[ دەر+ بڕین]
1 – درکاندن، دەرخستن، ئاشکراکردنی چشتێک کە لە دڵتدا شاردبێتەوە.
2 – دەنگ بڵندکردن.
3 – باشار، بەرگە، خۆڕاگرتن.
4 – بەرامبەر پێوەستان دێت، دەروەست هاتن، دەرەقەت هاتن.
5 – گووتە، دیتانە.[ ئینگـ : Proposition, Statement, Assertion]
دەربڕینی جەستە/derbiřîn: نتـ:[ وەر].[ ئینگـ : Body expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.
دەربڕینی جوانی/derbiřîn: نتـ:[ وەر].[ ئینگـ : Asthetic expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.
دەربڕین لەخود/derbiřîn: نتـ:[ وەر] خۆدەربڕین. [ ئینگـ : self expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.
.
.
.
.