توول¹/tûl: ن: [ ڕوو]
1 – تورگ، تووڵ، توولە، شووڵ. : لقی ناسك و باریكی دار و گیا.
:: توول بە تەڕیی نەچەمێتە وە ناچەمێتەوە.{پپ}.
2 – [ هـ ] تەرز، نەمام، داری ساوا : خەلفی یەكسالانەی دارانە.
3 – جۆرێکە لە برنج.
4 – [ بار] بێر _ بێركم، ڕكە( قەفەز).
5 – [ ڕوو] تۆڵەكە، نانی حاجی لەگلەگی.
6 – توولەی بڕكەی خەیار، ترۆزی، شووتی، كاکەك، شەمامە، كالەكەمارانە.
توولاش/tûlaŝ: نتـ:[ تووش+ ئاش] تێكوڵدار، تەلاش، بڕشتە، دەمە، توولاشە.
توولە/tûle: نتـ:[ ڕوو][ توول+ ئە] توول، لكی ناسكی دار.
:: توولەدار.
.
.
___________________
توول²/tûl: ن:[ كباك] تۆڵە.
توول كرن/tûl kirin: كتپ:[ كباك] تۆڵەكردنەوە.
.
.
___________________
توول³/tûl: ئان:[ ع : طول]
1 – باریكودرێژ، درێژایی.
2 – ماوە، مەودا.
.
.
___________________
توول4/tûl: ن:
1 – بەردی لووس.
2 – [ زیند][ كباك] بۆق.
.
.
____________________
توول/tûl: ن:[ پۆشاك] باندەم، كوولە : پارچە كوتاڵێكی تەنكە دەدرێتە سەر دەم و چاوی منداڵ لە كاتی خەوتنی دا. بۆ ئەوەی مێش و پێشكە پێوەی نەدات.
.
.
.
.