بایی¹/bayî: ئان:[ با+ ئیی]
1 – باغر _ بوغرا، غەڕا، لووتبەرز، بادیهەوا، تڕزل: كەسێ لە خۆبایی بووبێت.
:: ئەلەخۆی بایی بووە.
2 – بەناز، شاناز، سەربڵند.
3 – پێخۆڕ، خۆلێگۆڕاو، خۆهەڵكێش، خەڕۆ، لەخۆڕازیی.
باییكردن/bayîkirdin: كتپ: لەخۆباییكردن.
بایی هەوا/bayîhewa: نتـ:[ بایی+ هەوا] بادی هەوا، بایی، باغر _ بوغرا، بەپۆز، بەفیز، بەهەوا، برووغ، بستەهـ( کباک)، پارسوستور، تڕتۆپ، تڕزڵ، حالۆر، حینوان، خز( کباک)، خۆبین، خۆپەسەند، خووس، دەعیە، دەفرە، دەمارزل، ڕێڤ _ ڕێڤناهی، غەرا، فیس، فیزدار، قاپان، کاو، گونە، گیڤ، لەخۆبایی، لووتبەرز : حاڵی کەسێکە ئیفادەی هەبێت، تەکەببور بەسەرخەڵکدا بکات.
{
بایی هەوایی/bayîhewayî: نچ: خۆپەسندی.
بایی بایی/bayîbayî: ن:[ یاری] جۆرە گەمەیەكە.
لەخۆبایبوون/lexobayîbûn: كتن: بەخۆە نازین، خۆهەڵكێشان، لەخۆگۆران.
:: لەخۆ بایی بوون كارێكی ترسناكە.
.
.
_____________________
بایی²/bayî: ن: جامی ئاوخوارنەوە.
باییدە/bayîde: ن: [ کەرەستە] لەگەن، بادیە، زەركی ئاو خواردنەوە لە مس یان لە دار.
.
.
___________________
بایی³/bayî: ن:[ ڕوو] بایەم، باوی، بادەم، بایم.
.
.
___________________
بایی 4 /bayî: ن:
1 – [ ئاب] بەها، نرخ.
:: ئەم ماڵە بایی چەندە.
2 – [ بیر] ئەندازە، بەقەرا، رادە، بایە
:: بایی توورێک تێناگا.
.
.
.
.