خەمل ¹ /xemil: ن:[ کباک][ پۆشاک][ جوانکاری]
1 . خشڵ، زەنبەر، چەک.[ ئینگـ: jewelry]{ هەنبانەبۆرینە، ل، 267}.
2 . ئارایش، ڕازاوە.[ ئینگـ: decoration]{ گیو، ل، 363}.
3 . خێز.
خەملان/xemlan: کتن:
خەملاندن/xemlandin: کتپ:
خەملی/xemlî: نچ: کۆک بوو، تەوزی
خەمڵ/xemiľ: ن: خەمل، ڕەووش.
خەمڵ/xemiľ: ن: ڕازانەوە
خەمڵاندن/xemľandin: کتپ: ڕازاندنەوە بەخشڵ و جلکی جوان، جوان کردن، ڕازاندنەوە.
خەمڵاندی/xemľandî: کتپ: خشڵ و جلی جوان دەبەرکراو، ڕازاوە.
خەمڵانن/xemľanin: کتپ: خەمڵاندن.
خەمڵاو/xemľaw: کتپ: ڕازاوە، جوانکراو، بەراوردکراو.
خەمڵی/xemľî: نچ: جوانکراو، ڕازاوە.
خەمڵین/xemľîn: کتپ: خەمڵان. ڕازانەوە
خەمڵێن/xemľên: ئانتـ: رازینەوە، جوانکەر.
خەمڵینۆک/xemľînok: کتپ: ڕازینەوە.
خەمڵیو/xemľîw: کتپ: خەمڵاو.
ب خەمل و ڕەوشە، شیرین و خوەشە شيرين و خوەشە، زمانێ کوردی
ب خوەش ئاوازە ، لەتیف و نازە لەتيف و نازە، زمانێ کوردی
}{ سروودێ ئارام تیگران }
.
______________
خەمل ² /xemil: ن: بەراوەرد، قەرس،
خەمڵان/xemľan: کتن: بەهەندگرتن، دانان.
خەملاندن/xemlandin: کتپ: بەراوەردکردن، تەخمین، تەوزاندن، قەرساندن،مەزەندەکردن. [ ئینگـ: Estimate].
خەمڵ/xemiľ: ن: قەرسان، بەراوەرد.
خەمڵاندن/xemľandin: کتپ: قەرساندن.
خەمڵ کردن/xemiľ kirdin: کتپ: بەراووردکردن، قەرساندن.
خەمڵێن/xemľên: ئانتـ: قەرسێن، بەراوردکەر.
.
.
.
.