ئارایشت/arayîşt: نتـ:[ فار][ جوانکاری][ له ( ئارایی ( ئاراییدن)+ ش+ ت) وه هاتووه یاله [ پهـ: ئاراستن] ئاڕاییش،
1 – جوانکاری، بڕەژ : ته‌داره‌کی خۆجوان کردن ( سووراو، سپیاو، کڵ، وهسمهو …..هتد).
2- جوانی، ته‌نته‌نه، ڕێکوپێکی شتێک یاکهسێک.
3- ڕازاندنه‌وه یان ڕازاوەیی.
{
چیشیهن ئاراییش سه‌رتا وه دامان
مهرخاڵۆم وه‌عه‌زم سه‌رتان ئامان
}{مه‌وله‌وی}.
ئارایشتدان/arayiştdan: کتپ: [ ئارایشت+ دان] ئارایشت کردن، جوان کردن، خەملاندن.
ئارایشتدای/arayiştday: کتپ:[ هـ][ ئارایشت+ دای] ئارایشت دان.
ئارایشت دایەنە/arayişt dayene: ئاکتـ:[ هـ] لە ئارایشت داندا.
ئارایشت دریا/arayişt dirya: ئانفا:[ هـ][ ئارایشت+ دریا( دریای)] ئارایشت دراو، ڕازاوە.
ئارایشت دریای/arayişt diryay: کتپ:[ هـ][ ئارایشت+ دریای] ئارایشت دران.
ئارایشتکار/arayiştkar: نفا:[ ئارایشت+کار] جوان کار، سه‌رتاش.
ئارایشت کاری/arayişt karî: نچ: هونه‌ری جوانکاری هونه‌ری سهتاشی.
ئارایشت که‌ر/arayişt ker: نفا: [ ئاراێست+ کەر( کردن)] ئارایشتگه‌ر :
1- ئه‌و که‌سه‌ی که پیشه‌ی ئارایشت کردن بێت.
2- ده‌موچاو هه‌ڵگر(ڕوو، برۆ).
ئارایشت کەرڎەی/arayişt kerđey: کتپ:[ هـ] ئاراییشت کردن.
ئارایشتکراو/arayiştkraw: ئانفا:[ ئارایشت+ کراو( کردن)] جوان کراو، ڕازاوه.
ئارایشتکردن/arayişt kirdin: کتپ: [ ئارایشت+ کردن] خۆئارایشت دان، ئارایشت دانی یه‌کێکی تر، ڕازاندنه‌وه.
ئارایشت کریا/arayişt kirya ئانفا:[ هـ][ ئارایشت+ کریا( کریای)] ئاراییشت کراو.
ئارایشت کریای/arayişt kirya کتپ:[ هـ][ ئارایشت+ کریای] ئاراییشت کران.
ئارایشتگا/arayiştga: نتـ:[ ئارایشت+ گا] کۆگای ئارایشت.
ئارایشتگه‌ر/arayiştger: نتـ:[ ئارایشت+ گەر] ئه‌و که‌سه‌ی که پیشه‌ی ئارایشت کردنی که‌سی تر بێت.
ئارایشتگه‌ری/arayiştgerî: ن: هونه‌ری ئارایشت دان.
.
بەئاراییش/bearayiş: ئانتـ:[ بە+ ئاراییش] ئاڕایش دراو، ئاڕایش كرا‌و، جوانكراو.
خۆئارایشت دان/xo arayişt dan: کتپ:
1 – خۆجوان کردن، خۆڕازاندنه‌وه، خۆتاس ولووس دان، ده‌ست به‌خۆدا هێنان.
:: بەحهوت قه‌ڵه‌م خۆ ئاراییشت دان. واتا خۆجوان کردن به‌حه‌وت ته‌داره‌کی جیاواز. وه‌ک ( سووراو، سپیاو، کڵ، خه‌نه، وه‌سمه، خاڵی ده‌ستکرد، میل).
3 – دهموچاوههڵگرتن.
وێ ئارایش دای/wě arayiş day: کتپ:[ وێ+ ئارایش+ دای] خۆئارایشدان.
وێ ئارایش کەرڎەی/ wě arayiş kerđey: کتپ: [ وێ+ ئارایش+ کەرڎەی] خۆئارایش کردن.
.
.
.
.