بەجێ/becê: ئانتـ:[ بە+ جێ( جێگا، جێگە)]
1 – وەجێ، پەسەند، بجەهـ( کباک) : حاڵی کارێک بەشێوەییەکی ڕێکوپێک ئەنجام درابێت، بەچەشنێکی لێوەشاوە
:: زۆر بەجێیە، ئەگەر بچن لە خەستەخانە سەرێکی لێبدەن.
2 – بەجێگەیاندن/becêgeyandin: کتپ:[ بەجێ + گەیاندن] ئەنجامدان، جێبەجێکردن، پێکهێنان، بەجێگەهاوردن.
:: نیەتمە دوو ڕەکات نوێژی ئەم سبەینەی حازری بەجێدەگەیەنم.
بەجێمان/becêman: کتن:[ بە+ جێ+ مان]
1 – دواکەوتنی کەسێک لەهاوڕێکانی.
:: کوڕینە تۆزێک هێواش بڕۆن مامەحەمە هەر بەجێدەمێنێت.
2 – مانەوەی شتێک یان کەسێک لەشوێنێک.
:: پێنووسەکەم لەسەرمێزەکە بەجێماوە.
{
بەجێماوم لەیاران، نابەجێماوم ئەجەل زووبە
بەمردن لەم قوری ژینە ئیستیعفانەکەم چیبکەم
}{ مەحوی}.
بەجێماو/becêmaw: ئانفا: دواکەوتوو، لەپاشماو.
بەجێبوون/becêbûn: کتن:[ بەجێ+بوون] جێی خۆبوون، کار و کروەوەیەکی ڕێکوپێکبوون.
{
کۆششی من زۆر بەخێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وڕووە، وا
}{ هێمن}.
بەجێوڕێ/becêûřê: ئاکتـ: بەماڵوحاڵ.
بەجێهاتن/becêhatin: کتن:[ بەجێ+ هاتن]
1 – وەدیهاتنی ئاواتێک.
2 – جێبەجێبوونی کارێک.
بەجێهاوردن/becêhawirdin: کتن:[ بەجێ+ هاوردن] بەجێگەیاندن
بەجێهێشتن/becêhêştin: کتپ:[ بەجێ+ هێشتن]
1 – تەرک کردنی شتێک یان کەسێک لە شوێنێک و دەگەڵ خۆنەبردنەی.
:: خەسرەومان بەجێ هێشت ئاگای لەماڵ بێت.
2 – تێپەڕین لەشوێنێک
:: کەرکووکمان بەجێ هێشت ئینجا بیـرمان کەوتەوە کە دەبوو بچین کەباب بخۆین.
بەجێهێنان/becêhênan: کتپ:[ بەجێ + هێنان] بەجێگەیاندن، جێبەجێکردنی کارێک.
بەجێهێنانی خۆکار/becêhênanî xokar: نتـ:
ئابووری بهجێ هێناندن/abûrî becê hênandin: نتـ:[ ئاب][ ئابووری+ بەجێ هێناندن] مهبهست له لێکۆلینهوهیه که بۆ شێواز ئافراندنێک بۆ پترکردنی سامان و بهههم و رهوتی ئابووری.
.
.
.
.