بی¹/bî: ن:[ ڕوو][ ئاڤێسـ: ، ][ پەهلەوی: ڤییت][ زا: ڤییا] بیکۆل، دارەبی، ویکۆڵ : دارێکی بێبەرە، گەڵایەکی تاڵی باریک ودرێژی هەیە، نزیکی 20 مەتر بڵنددەبێت، بەسێبەرە، لەشوێنی شێدار و پەنا جۆگە و ڕووباران دەڕوێت. گەڵێ جۆری هەیە: سورەبی، ڕەشەبی، زڕدەبی، شۆرەبی. ماڵات چاکی دەخوات. لقەکانی ناسکن بۆ شووڵ و سـەلەوسەوە تەچنین زۆرباشە. دارەکەی بۆ کەرەستەسازکردن باش نیە و زوودەرزێت. توێکڵی ئەم دارە ماددەیەکی بە ناوی Salicine هەیە کە بۆ نۆبەتی و باداری کەڵکی لێوەردەگرن.[Bot : Salix Alba L]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەئێئیتی |
شەنگەبی/şengebî: ن:[ ڕوو][ شەنگە+ بی] شۆڕەبی.{ گیوی، ل، 635}
شۆڕەبی/şořebî: نتـ:[ ڕوو] شەنگەبی : جۆرێکە لە داری بی، کە لکەکانی شۆردەبنەوە.
.
.
_________
بی ² /bî: ن:[ کباک] بێوە
.
.
_________
بی ³ /bî: ن:[ کباک] بۆن.
.
.
_________
بی 4 /bî: ن:[ ل] کارژیلە، کاریلە.
.
.
.
.