بۆن/bon: ن:[ بۆ+ ن( ؟ )] بۆ، بوو، بوهن، بیهن، بەرامە : هەلاوێكی خۆشە یان ناخۆشە لە هەندێك شت دەبێتەوە.

{ تێبینی  : وەكوو دەبینین ئەم ووشەیە دەنگی( ن) ی زیاترە لە (1- بۆ) كە نە لە ئاڤێستایی وە نە لە پەهلەوییەكەیدا دەنگێكی وانەبووە و پێشم شك نایەت …. بۆیە من بۆ ئەوە دەچم كە (بۆن) ، (بێن _ بێهن)ی باكووری لە (بۆ) كۆنتربن. و زیاتر ڕێی تێدەچێت ووشەیەكی (ماد)ی بن}{ زەبیحی}

:: بۆنی شیری خاوی لێ دێت. : واتا یەشتا منداڵە.

بۆناو/bonaw: ن:[ كباك][ بۆن+ ئاو] بهنۆك، بۆنی خۆش، گوڵاو، بۆناو لەخۆدان، بهن لە خووەدان.

بۆنخاو/bonxaw: نتـ:[ بۆن+ خاو] بۆنێك لە گۆشتی خاو یان كەم برژابێت.

بۆن بەردان/bon berdan: كتن:[ بۆن + بەردان] بێهن بەردان، باڵێ بوونەوە.

بۆن بڕە/bon biře: نفا:[بۆن+ بڕ( بڕین)+ ئە] بۆچنە : گیراوەیەكی بۆنخۆشە دەكرێتە ئاوەو دەكرێت بە دەمی منداڵی ساوا دا كە بە بۆن كەوتبێت.

بۆن پێدان/bon pědan: كتن: بۆدان، نیوەبرژاندن خواردن لە سەر ئاگر.

بۆن پێوەكردن/bon pěwe kirdin: كتپ:

1 –  شتێك لە لووتی خۆ نیزیك كردنەوە، لەبەرئەوەی بۆنێكی خۆشی لێدێت

:: شەمامەێكی بەدەستەوە بووخێرا خێرا لێدێت.

2 – [ ئد] دانانی شتێك و كەلك لێ وەرنەگرتنی

:: ئەوە ئەو باقلاوەتان بۆچی داناوە، بۆنی پێوە دەكەن؟.

بۆنتێدان/bontědan: كتن: [ بۆن+ تێ+ دان ] بۆن پێوەكردن، بۆن لێدان.

بۆن تێكەوتن/bon těkewtin: كتن:[ بۆن+ تێ+ كەوتن] سەرەتای پێگەیشتنی بێستانی گڕكە و گندۆرە.

بۆنخۆش/bonxoŝ: ئانتـ:[ بۆن+ خۆش] خووەی بیهن، گوڵاو.

بۆندار/bondar: ئانتـ:[ بۆن+دار] بیهن دار: گوڵی بۆندارە وهەر شتێكی بۆنی لێبێت

:: تووتنی خۆەشناوتووتنێكی بۆندارە.

بۆندان/bondan: نتـ:[ بۆن+ دان] شووشەی بۆن.

بۆندانەوە/bondanewe: كتپ: بڵاوبوونەوەی بۆن لەشوێنێكدا.

بۆندڕ/bondiř: نتـ: بۆگەن.

بۆن دڕن/bon diřin: نتـ:[ بۆن+ دڕن] بۆنێكی ناخۆشە لە ئەنجامی چڵك و زۆر ئارەقەكردندا پەیدا دەبێت، بە تایبەتی لە نێرەوزی مەڕ و ماڵات لە وەرزی پەڕیندا.

بۆ(ن) سار(د)/bo(n)sar(d): نتـ:[ هـ][ بۆن+ سار( سارد)] بۆنی ناخۆش: هەرخۆراكێك بۆنی تێكەوتبێت.

بۆ(ن)سۆ/bo(n)so: نتـ:[ هـ][ بۆن+ سۆ( سووتان)] بووشمین، بێسوو: بۆنی پەڕۆی سووتاو

:: بۆ سۆلێ هەستان : بریتیە لە بڵاوبوونەوەی دەنگ وباسكی ناشیڕین لەیەكێكەو.

:: بۆسۆی لێهەڵناستێت : نەدار و هەژارە هیچی لێ نابێتەوە.

بۆنفرۆش/bonfiroŝ: نفا:[ بۆن+ فرۆش( فرۆشتن)] ئەو كەسەی بۆن دەفڕۆشێت.

بۆن كردن/bon kirdin: كتپ:

1 – بۆ كردن

:: كەپووی گیراوە بۆن ناكات.

2 – [ مجـ] ئاگاداربوون لەكاری نهێنی.

بۆن گرتن/bon girtin: كتن: بێهن گرتن.

بۆنماوی/bonmawy: ئانتـ:[ بۆ+ نم+ ئاوی ] بۆچاڵ، بۆگخناو.

بۆن و بەرام(ە)/bon ǔ beram(e): نتـ:

1 – ئەشك( كهـ).

2 – بۆبەرامە(سنـ): بۆنی بەهارات وچێژی چێشت كە بڵاو دەبێتەوە

:: بەیانی چووینە باغی مكایلی بۆن و بەرامەی گوڵان دەمار بەدەمار دەڕۆیی.

{  تێبـ: كەرتی ( بەرامە) بەڕای من لە پێشدا ( ڤەراما)بووبێت كەلە(ڤەر)ی پەهلەوی بەواتای ( بۆ سەرەوە)و( ئاما)ی ئێستای هەورامی بەواتای( هات) پێكهاتووە وواتای تێكڕایی دەبێتە : بۆنێك لە شتێك لە لای سەرەوەی بێت، یان بۆنێك لە شتێكەوە هەڵئەستێت.}{ زەبیحی}.

بۆنی منداڵ/bonîmindaľ: نتـ:[ كۆن] لە كوردەواریدا دەڵێن

{ ئەگەر منداڵی ساوا تا دووساڵ بۆنی خوێن وخوڕی ژانی سكوزای بكات بە بۆن دەكەوت، گیای گژنیژە و خەنە دەسوون لە سەردەستی بۆ ئەوەی بەبۆن نەكەوێت}{ فۆلكلۆر}.

.

.

.

.