بەدەست/bedest: ئانتـ:[ بە+ دەست]
1 – مرۆڤی دەست ڕۆییو. بەدەستەڵات.
2 – بەدەست وبردە.
3 – بەهۆی
:: بەدەستی خەڵک ماردەگرێت.
بەدەستەوە/bedestewe: ئانتـ:
1 – ئامادە وتەیاربۆ ڕاپەڕاندن کاران.
:: نیگەران مەبن ئەم پیاوە هەمیشە بەدەستەوەیە و چی پێ بڵێین وەها دەکات.
بەدەستەوە بوون/bedestewebûn: کتن: بریتی یە لە نیاز بۆ کارێک کردن.
بەدەستەوەدان/bedestewedan: کتن:[ بە+دەسەت+ ئەوە+ دان]
1 – دانی شتێک بەیەکێک لەڕووی زۆر فڕوفێڵ لێکردنەوە.
:: فیسار کەس پیاو کوژەیکەی دابەسەتەوە.
2 – لاوازبوون بەناواچوونی نەخۆش.
:: بەم نەخۆشی یەدا و بەدەستەوە.
بەدەستەوەگرتن/bedestewegirtin: کتن:
1 – هەڵگرتنی شتێک بەدەست بە جۆر ێکی وا کەدیاربێت.
:: چەمەدانێکی بەدستەوەگرتبوو دەچوو بۆ گڕااژ.
2 – شتێککردن بەهانە بۆ کردنی یانەکردنی کارێک.
بەدەستەواو/bedestewaw: ئانفا:
1 – بە هاوکاری.
2 – بە ئامانەت دانی بۆ ئامانەت وەرگرتن.
بەدەستەوایی/bedestewayî: نتـ:[ ئاب][ بەدەست+ ئەوایی] بەدەستەواو : قەرزکردن بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕانەوەی.
بەدەست شێلان/bedest šělan: کتپ:[ بەدەست+ شێلان] ماساژکردن.
بەدەست گرتن/bedest girtin: کتن:[ مجـ][ بەدەست+ گرتن] بوون بەزاوا. بەزاوا بوون، کچێنی بردنی بووک، دەگەڵ بووک نووستن بۆ یەکەم جار.
بەدەست هاوردن/bedest hawirdin: کتن:[ بەدەست+ هاوردن] جێگابوون، دەستەڵات.
بەدەست هێنان/bedest hěnan: کتن:[ بەدەست+ هێنان]
پەیداکردن، دینەوە، دۆزینەوە، دەزگیرکردن، بەرداشت.
2 – دەستاورد، دەستکەوت.
بەدەست وبرد/bedest û bird: ئانتـ:[ بەدەست+ و+ برد( بردن)] چاڵاک، خێرا.
بەدەست وبردبوون/bedest û birdbûn: کتن:[ بەدەستوبرد+ بوون] شارەزا و کارامە و چوست بوون لە کاراندا.
:: ماشەڵڵا فاتێ چنێکی بەدەست و بردە تا وا دەکەی ماڵ گەسک دراوە و چێشت ساز کراوە.
.
.
.
.
.