ئاروان ¹ /arwan: ن:[ ئا‌ڤێسـ][ ئاژ][رۆژک، مکـ] ووشترێک سێ به‌هاری دیبێت، نیر یان مێ ، به‌رزه.
{ تێبـ: ئه‌رۆنه، ئه‌رونه( زه‌رده‌شتێ کانی یه‌زد و کرمان) بهووشتری مێ ده‌ڵێن که ته‌مه‌نی له حه‌وت ساڵ پتر بێت.
.
ئارونلۆک/arwanlok: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئاژ] ووشتری نێر که چواربههاری دێبینێت.
ئاروان ووشتر/arwan ûŝtir: نتـ:[ ئاژ] ووشتری مێ یینهی چوار به‌هار دیتوو.
.
ئاروانه/arwane: نتـ:[ ئاروان+ ـه ][ رۆژک][ ئاژ] ووشتری چوارساڵ چ نێر، چ مێ بێت. ده‌ڤه، شوتدهر.
.
.
_______________________
ئاروان ² /arwan: ن: تۆشه‌ی سه‌فه‌ر، نان و پێخۆری نێوڕێ.
.
.
.
.