بەرەڵا/bereľa: ئانتـ:[ بەر+ ئەڵا( ئاوەڵا)]
1 – ئالدەنگ( ل)، ئازاد، ئاللۆر( ؟ )، بەربووگ.
{
بەسەرشیعرا کەسێ زاڵەسەربەرت بێ
بەرەڵڵابێ، بەئارەقی عیشق مەست بێ
}{ گۆران}.
2 – حاڵی کەسێکی گوێ نەداتە هیچ دێ و شوێن و داب و نەڕێتێک.
بەرەڵابوون/bereľabûn: کتن:[ بەرەڵا+ بوون] بوونەوە، سەبەست بوون، بەربوونی گیاندار و ئاوێڵکە کە گیرابوون، لەزیندادەرچوون.
بەرەڵاکەردەی/bereľakerdey: چ:[ هـ] بەرەڵاکردن.
بەرەڵاکردن/bereľakirdin: کتپ:[ بەرەڵا+ کردن] بەردانی گیاندارو ئاو، سەربەست کردن، کردنەوە.
بەرەڵایی/bereľayî: نتـ: بێ ئاباووی، بێ شەرمی، سەرسەرێتی، خوێڕێتی، شوێن ئارەزووکەوتن.
بەرەڵدا /bereľida: ئان: بەرەڵڵا، بەرهەڵدا، هەڵەراو.
بەرەڵاکەردەی/bereľa kerdey: چ:[ هـ] بەرەڵاکردن.
بەرەڵاکریاگ/bereľa kiryag: ئان: بەرەڵاکراو، ئازاد.
.
.
.
.
.