پێوەر/pêwer: نتـ:[ پێو( پێوان)+ ئەر] ئەندازەگر، پێودانگ، دووین : کەسێک تشت بپێوێت.[ ئینگـ : calibrator ، Scale].
پێوەرە/pêwere: ن:
1 – دارەدارەكردنی منداڵان.
2 – [ كشت][ موك] بەری هەرە دوای وێنجە.
پێوەرەكان/pêwerekan: ن: رێساكان، پێودانگەكان، چوارچێوەكان.
پێوەربوون/pêwerbûn: كتن:[ كباك][ پێ+ وەر+ بوون]
1 – تێوەڕووكان، كۆبوونەوەی بەربڵاوی گیانلەبەر و مرۆڤ لە شوێنێك یان لە شتێك.
:: كوللە بە مەزراوە وەر بوون و هیچیان نەهێشت.
2 – لێك بڵاوبوون و لێك پرژانی شتی وردە.
پێوەربوویی/pêwerbûyî: نچ:[ كباك][ پێوەر+بوو+یی] تێوەڕووكانی.
پێوەركر/pêwerkir: نفا:[ پێوەر+ كر( كردن)] ئەو كەسە یان ئەو گیانلەبەرەی تێوە دەڕووكێت.
پێوەركردن/pêwerkirdin: كتپ:[ پێ+ وەر+ كردن]
1 – پرژاندن و بڵاكردنی شتی ورد، پێداكردن.
:: گەنمەكەم پێوەركردوە، خوێی پێوەر كە.
2 – چرڤاندن، خووێ بە چێشتی وەركردن.
پێوەركرن/pêwerkirin: كتپ:[ كباك][ پێوەر+ كرن] پێوەركردن.
پێوەركری/pêwerkirî: نچ:[ پێوەر+ كر(كرن)+ی] تێوەڕووكانی.
پێوەرزی/pêwerzî: نتـ: ووشكە سەری، توندڕەوی، دەمارگیری.
پێوەری/pêwerî: ن: دووان : ئەوەی پەیوەندی بە پێوەرەوە هەبێت.
چەند جۆرێکی پێوەر |
پێوەری ئابی/pêwerî Abbe: نتـ:[ فیز][ پێوەر+ ی+ ئابی( ئێرنێست کارل ئابی : Ernst Karl Abbe)] بۆ چاکترکردنی دۆخی میکرۆسکۆپ، هەستا بە ئامادەکردنی تێیۆری ئامێرەکان : The theory of the instrument و دواتری لەگەل د. شۆت : dr. Schott ، هەستان بۆ پۆلێن کردنێکی نوێ بۆ جۆرەکانی شووشە یان هاوێنە. پێوەی ئابی کە بۆ مانگە بەناوی خویەوە نراوە.[ ئینگـ : abbe criterion]
پێوەری كولتوری/pêwerî kulturî: نتـ: هەڵسەنگاندنی نەڕێتی. [ cultural norm]
پێوەری گشتی/pêwerî giştî: نتـ:[ ئەند][ پێوەر+ ی+ گشتی] بەئەستووری دیوارەکانیشەوە. [ ئینگـ : over all dimension ، overall menasurement ]
پێوەری هەڵم/ľimpêwerî he: نتـ: ئەتمۆتەر : ئامرازێكە كە هەلمی پێدەپێورێت.
.
.
.
.