پەرداخ/perdax: ئان، ن:[ فار : پرداخت]
1 – قاقەزی سمپارە : قاقەزێکە ڕوویەکی زبرە ئاسن و داری پێ دەڕنرێت.
2 – جوان و لووسکراو، تروسکە، شۆق، مشتوماڵ.
:: گەچکارییەکە پەرداخکە.
پەرداخدار/perdaxdar: ئانتـ: تروسکەدار، شۆقدار.
پەرداخداری/perdaxdarî: نچ: تروسکەداری، شۆقداری.
پەرداخ کردن/perdax kirdin: کتپ: ئامادە و توندوتۆڵ کردن، لووسکردن و ڕێکوپێک کردنی تشتێک، ژەنگ لابردن، پاککردنەوە، تروسکەدارکردن.
پەرداخ و پۆشتە/perdax û poşte: نتـ: کۆک : ئەو مرۆڤەی زۆر بەخۆی ڕابگات و بەخۆی دادابێت.
:: هەژار ئەوەندە پەرداخ و پۆشتەیە لە ناو خەڵکدا دیار و دەستنیشانە.
.
پەرداغی/perdaẍî: نچ: توند و تۆڵی، گورجی، ئازڕیی، تەردەستی.
سووراحی شەش پەرداخ/sûraĥî şeş perdax: نتـ:[ کەرەستە][ سووراحی+ شەش+ پەرداخ] تاخمێکی شەش پەرداخ لە گەڵ سووراحییەک لە شێوە و ڕەنگ بن.
.
.
_____________________
پەرداخ/perdax: ن:[ تورکی: باردڕق ] بەرداخ : پیاڵەی ئاو خۆری لە شووشە، گلاس، لیوان ، ئابجامە، کاس، ئابجامە.
.
.
.
.