بەرژەوەند/berjewend: ن:[ ئاڤێسـ: ڤەرێچەهڤەنت. پهـ : ڤەرچاڤەند _ ڤەرجاڤەند]

1 – سوود، بەرە، چەخش، بەرژەند : قسە و کردەوەیەک خێر و قازانجی ێدابێت. 

2 – مەسڵەحەت.

بەرژەوەندخواز /berjewend xwaz: نتـ: سوودخواز. قازانج پەرست.

بەرژەوەندخوازی/berjewendxwazî: نچ: قازانجپەرستی، سوودخوازی.

بەبەرژەوەندبوون/berjewend: کتن: بەقازانج بوون، بەخێربوون.

بەبەرژەوەندزانین/berjewend: کتن: بە دروست زانینی کردەوەیەک کە پێت وایە قازانجی هەبێت.

:: بەبەرژەونندی نازانم بەو زستانەسەفەرکەم.  

بەرژەوەندیی/berjewendî: نچ:[ بەرژەوەند+ئیی] بەرژەندی، چەخشی، بەقازانج بوون.

:: بەرژەوەندی من و تۆ لەوەدایە کەچی دیکە شەریکایەتی نەکەین .

بەرژەوەندی ناوکۆ/berjewndî nawko: نتـ: هەڤپشک.   

.

.

.

.

.

.