یەواش/yewaş: ئان: ئارام، بەئەسپایی، بەکاوەخۆ، خاو، خەنە( کباش، کهـ)، خنە( کناوخێنە( هـ)، سەور( سەبر)، لەسەرخۆ، هێدی، هێواش.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1034}{ مەردۆخ، ب 2، ل، 850}{ وشەنامە، ل، 430 ، 1140} 

یەواشە/yewaşe: ئان:[ هـ] یەواش. 

یەواش ئەۉەبییەی/yewaş ewebîyey: کتن:[ هـ] یەواشۆبییەی_ یەواش بییەیۆ( هـ)، هێواش بوونەوە. 

یەواش ئەۉەکریای/yewaş ewekiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] یەواشۆ کریای _ یەواش کریایۆ( هـ هێواش کرانەوە. 

یەواش ئەۉەکەرڎەی/yewaş ewekerđey: کتپ:[ هـ] یەواشۆکەرڎەی _ یەواش کەرڎەیۆ( هـ)، هێواش کردنەوە. 

یەواش بییەی/yewaş bîyey: کتن:[ هـ] یەواش بییەی، هێواش بوون.

یەواش روین/yewaş rwîn: کتن: خاوەخاوکردن، درەنگ کرن: سنگەسنگ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 850}  

 تێبینی 
 لێرەدا روین ڕەنگە هەڵەی چاپەمەنی بێت، جونکە تەنها رۆین و ڕۆین واتابەخشن لە زمانی کوردییدا. 

یەواش کەرڎەی/yewaş kerđey: کتپ:[ هـ] هێواش کردن : خێنەخێن کەرڎەی( هـ) بەشێنەیی و هێواشی کارکردن و جووڵانەوە.

یەواشکی/yewaş: ئاکتـ: هێدیکا، سەبرۆکە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1034}   

یەواشڵێ/yewaşľê: ئانتـ:[ هـ]

1 . سووک و ئاسان. 

2 . سووک سووک. 

یەواشۆبییەی/yewaşobîyey: کتن:[ هـ] یەواش بییەیۆ، هێواش بوونەوە.

یەواشۆکریای/yewaşokiryay: کتپ:[ هـ] یەواش کریایۆ، هێواش کرانەوە. 

یەواشۆکەرڎەی/yewaşokerđey: کتپ:[ هـ] یەواش کەرڎەیۆ، هێواش کردنەوە. 

یەواش وتن/yewaşwitin: کتن: چپە، سرکە، سروە، ورتە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 850}  

یەواش یەواش/yewaş yewaş: ئانتـ:[ کباش] خاوەخاو، خەنەخەن( کباش، کهـ)، خنەخن( کناو)، خێنەخێن( هـ)، سنگەسنگ، گۆلەگۆل، لەقەلەق، نەرمەنەرم، هێدی هێدی، هێواش هێواش، یاوەیاو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 850}{ وشينامە، ل، 430 ، 1140}

یەواش یەواشێ/yewaş yewaşê: ئاکتـ:[ هـ] بەهێواشی و لەسەرخۆیی. 

یەواشێ/yewaşê: ئاکتـ:[ هـ] بەئەسپایی : سووک و ئاسان.

یەواشی/yewaşî: نچ:[ هـ] شێنەیی، لەسەرخۆیی، هێواشی.{ وشينامە، ل، 1140}

.

.

.

.