پەنجەرە/pencere: ن:[ ئەند] پەنجرا( کباک، زا )
1 – شتێکی چوارچێوە دارە بۆ ڕووناکی دەخرێتە کەلەبەری ژوورەوە.
2 – چەند کونێکە دەکرێتە تۆپی ئاشەوە بۆ ئەوەی زمانە( پەڕە)ی پێدابكرێت.
3 – جۆرە گیایەكە.
ووڕدەکارییەکانی پێکهاتەی پەنجەرە |
چاغی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] شیشی ڕاگری پەنجەرە : شیشی یان داری درێژ و باریک کە داری پەنجەرە ڕادەگرێت.[ ئینگـ : window bar]
چەتری بارانی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window drip]
چوارچێوەی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window case]
دیواری نێوان پەنجەرە و زەوی/pencere: نتـ:[ ئەند] چوارچێوەی نێوان کون( بۆشای)ی پەنجەرە و زەوی. [ ئینگـ : window back]{ رەنج. ل، 620}.
ڕاگری جامی پەنجەرە/pencere: ننتـ:[ ئەند] داربەندی شێوە خاچییە کە شووشەی پەنجەرە ڕادەگرێت.[ ئینگـ : window cross]
شیشی پاراستنی پەنجەرە/pencere: نتـ:[ ئەند] ( کەتیبە). [ ئینگـ : window bars]
کەوانەی پەنجەرە/pencere: ن:[ ئەند] کەوانەی سەر دەرگا و پەنجەرە.[ ئینگـ : window arch]
لێواری چوارچێوەی پەنجەرە/lêwarî çwarçêwey pencere: نتـ:[ ئەند]. [ ئینگـ : window bead]{ رەنج. ل، 620}.
جۆرەکانی پەنجەرە |
پەنجەرە گەورە/pencere gewire: نتـ:[ پەنجە+ گەورە] کەڵە ئەنگوست.[ ئینگـ : Hallux , Hallus , Hallex].
پەنجەرە لە دیوارەوە دەچوو/pencere: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : window bay]
پەنجەرەی بچووک/pencerey biçûk: نتـ:[ ئەند] کەلێن، درزە، دەلاقە، بەرکاز.
پەنجەرەی سێ دەری/pencerey sê derî: نتـ:[ ئەند] جۆرە پەنجەرەیەک کە سی لا یان سی دەری هەبێت.
{
بەرە و قوبڵە شوعرەی منیان بكیشایە
پەنجەرەی سێ دەریان لە پێسی من لێبدایە
}{ لاس و خەزال}.
پەنجەرەی شریتی ئاسۆیی/pencere: نتـ::[ ئەند] [ ئینگـ : window band]
بەر پەنجەرە/ber pencere: ن:[ ئەند][ بەر+ پەنجەرە] سەرتاقە.
باهۆی پەنجەرە/bahoy pencere: نتـ:[ باهۆی+ پەنجەرە] چوارچێوەی سەربەند، ئەڵقەی گەیاندن.
پەردەی پەنجەرە/perdey pencere: نتـ:[ پەردە+ ی+ پەنجەرە] [ ئینگـ : valance]{ ڕەنج، ل، 598}.
.
.
_______________________
پەنجرا/pencira: ن:[ ئەند][ کباک، زا] پەنجەرە.
.
.
.
.