ئاژه‌ڵ/ajeľ: ن: [ ئاژ] ئاژاڵ، بژۆک، پڕندە _ پڕنە، جانەوەر _ جڕناوەر _ جناوەر _ جڕوجانەوەر، خاوەنژی، ڕوحدەبەر، حەيوان، ڕوحلەبەر، زنە _ زننە، زننو _ زندو _ زینە _ زيندک _ زيندگ _ زيندەوار _ زيندەوەر _ زيندوو _ زيندی _ زينگ، ژياندار، ژيو، گاناور _ گانی _ گۆنی _ گياندار _ گياندەبەر _ گیانله‌به‌ر _ گيانە وەر، لاور، ماڵات، نەفسدار، وڵسات : زینده‌وه‌رێک که‌ بجوولێت و توانای ڕۆیشتنی هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانێت خۆراک بۆخۆی دروست بکات. هه‌ست ده‌کات و هه‌ناسه‌ده‌داته‌وه‌، پیسایی ده‌کات و گه‌وره‌ ده‌بێت وده‌مرێت.[ ئینگـ : Animal].

پۆلین کردنی ئاژەڵ
 ئاژه‌ڵی سم دار   ئاژەڵی یەكسم  ئاژەڵی دووسم  
 ئاژه‌ڵی شیردەرەکان         ئاژه‌ڵی بێ شیردەرەکان
 ئاژەڵی کاوێژکەرەکان       ئاژەڵە کاوێژنەکەرەکان
 ئاژەڵی بڕبڕەدارەکان        ئاژەڵە بێ بڕبڕەدارەکان
 ئاژەلی گۆشت خۆرەکان  ئاژه‌ڵی درنده  ئاژه‌ڵی ماڵی  
 ئاژەلی گیاخۆرەکان  ئاژه‌ڵی بار  ئاژه‌ڵی ماڵی  
 ئاژه‌ڵی کێوی   ئاژەلی گیاخۆرەکان  ئاژەلی گۆشت خۆرەکان  

ئاژه‌ڵ ئاودان/ajeľawdan: کتن: ئاودانی ئاژه‌ڵ پاش له‌وه‌ڕدانیان سه‌ر له ‌ئێوارانان.

ئاژه‌ڵه‌په‌ین/ajeľepeyin: نتـ: ئه‌و په‌ینه‌ی له ‌قشپڵ و ریخ و ته‌رسی  ئاژه‌ڵان دروستده‌کرێت.   

ئاژه‌ڵه‌خه‌لووز/ajeľexelûz: نتـ:  ڕه‌ژووی ئاژه‌ڵ : خه‌ڵووزی دروستکراو له‌ ئێسقانی سووتاوی ئاژه‌ڵ. پێک دێت به‌ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌وا له‌ کاتی دروست کردنیدا.[ ئینگـ : Animal charcoal].

ئاژه‌ڵه‌ره‌ژوو/ajeľerejû: ن: خه‌لووزی ئاژه‌ڵ. 

ئاژه‌ڵ به‌خێوکردن/ajeľ bexêwkirdin: کتپ: به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ بۆ سوود لێ وه‌رگرتن لێیان وه‌ک : مه‌ڕ، بزن، مانگا، ڕه‌‌شه‌وولاغ.[ ئینگـ : Animal Management]

ئاژه‌ڵ بەستنەوە/ajeľ bestinewe: کتپ:[ ئاژەڵ+ بەستنەوە] [ ئینگـ : Animal Jointing]

ئاژه‌ڵ پاكکردنەوە/ajeľ pakkirdinewe: ن: [ ئاژ] [ ئینگـ : Animal Cleaning ].

ئاژه‌ڵ خوازی/ajeľxwazî: نچ: بەئه‌و مرۆ‌ڤه‌ ده‌گوترێت که‌ دژی سزادان و کوشتنی ئاژه‌ڵ بێت.

ئاژه‌ڵدار/ajeľdar: ئانتـ: ئه‌و که‌سه‌ی که‌ پیشه‌ی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ بێت. ئاژەڵدار، بەخێوکەری ئاژەڵ، خاوەنی ئاژەڵ، دەوڵەتدار.

ئاژه‌ڵداری/ajeľdarî: نچ: ئاژەڵ ڕاگرتن، بەخێوکردنی ئاژەڵ، ته‌رشداری، ده‌وڵه‌تداری، ماڵات به‌خێوکردن، ماڵداری، مه‌ڕداری.[ ئینگـ : Animal Breeding]  

ئاژه‌ڵ دۆست/ajeľdosit: نتـ:[ ئاژەڵ+ دۆست ] ئه‌و که‌سه‌ی داوای پارێزگاری و مافی چاک ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ ده‌کات.  

ئاژه‌ڵساز/ajeľsaz: نفا: به‌یتاڵ، پزیشکی گیانه‌وه‌ر، فاریه‌ر.

ئاژه‌ڵسازی/ajeľsazî: نچ: پزیشکێتی گیانه‌وه‌ر، تیمارکردنی ده‌رد و نه‌خۆشی گیانه‌وه‌ر.

ئاژه‌ڵ کوشتن/ajeľkwŝtin: کتپ: ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین. ئاژه‌ڵ راوکردن. 

ئاژه‌ڵ له‌ڕه‌واندن/ajeľ leweřandin: کتن: له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ : بردنەده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ کێڵگه‌ یان بۆ ده‌شت و ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ڕی نوێ بخوات و پێی کۆک بێت.   

ئاژه‌ڵ ناس/ajeľnas: ن: ئاژه‌ل وان ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌ زانستی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌.

ئاژاڵ ناسی/ajaľnasî: ن: زانستێکه‌ که‌ ده‌خوێندرێت ده‌رباره‌ی ژیانی ئاژاڵ ( زینده‌وه‌ر) له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی دا.[ ئینگـ: Zoologia].

ئاژاڵ نامە/ajaľname: نتـ:[ ئاژەڵ+ نامە] ته‌واوی ئاژه‌ڵان ( له ده‌ڤه‌رێكدا)، فاونا، گیانه‌و‌رنامه. [ ئینگـ: Fauna].  

ئاژه‌ڵی ئاوەکی/ajeľî awekî : نتـ: ئاوپەرە.

ئاژه‌ڵی دۆشه‌نی/ajeľî doşenî: نتـ:  ته‌ڕه‌زه‌ن، دۆشنده ‌: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌دۆشرێت و سوود له ‌شییره‌که‌ی وه‌رده‌گیرێت.

ئاژه‌ڵی دووژێنگه‌یی/ajeľî dûjîngeyî: نتـ: وه‌ک خێزانی بۆق.[ ئینگـ : Amphibia].

ئاژه‌ڵی کاوێژکه‌ر/ajeľî kawêjker: ن: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی که‌ خواردن ده‌جوێته‌وه‌ وه‌ک ووشتر.

ئاژه‌ڵی نەزۆک/ajeľî nezok: نتـ: ئەستێور _ ستێور، بەيچەی، بێدوندان.

ئاژه‌ڵی گیاخۆرەکان/ajeľî giyaxorekan: نتـ: ئاژەڵی ڕووەك خۆر.[ ئینگـ : Zoophyte]

ئالیكی ئاژه‌ڵ/alîkî ajeľ: نتـ:[ ئالیک+ ی+ ئاژەڵ][ ئینگـ : Animal feeds]

چاودێریکردنی ئاژه‌ڵ/çawdêrîkirdinî ajeľ: نتـ: [ ئینگـ : Animal look after]

کەلاک/kelak: ن:[ ئاژ] کەلاکی ئاژەڵ : لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو. [ ئینگـ : Animal carcass]

:: شوێنی ڕاگرتنی ئاژەڵ.

 ئاژاڵ زانستی گشتی 
  توێکاری _ توێژکاری   anatomy  سیتۆلۆجیا citology
ئێکۆلۆجیا ecology ئێمبرۆلوجیا embryology
ئێتۆلۆجیا etology فیزیۆلۆجیا fisiology
  مۆرفۆلۆجیا    morfology جێنێتیک genetic
    زووتۆمیا   zootomia   ئیستۆلۆجیا   istology
   ئێلمینتۆلۆجیا   elmintology   جێوگرفیای ئاژاڵ    zoogeografy   
   ئێنتۆمۆلۆجیا   entomology   ئێرپێتۆلۆجیا   erpetology
  ئیتیۆلۆجیا       ittiology    مالاکۆلۆجیا    malacology  
  ئۆرنیتۆلۆجیا       ornitology        

.

.

_______________

ئاژه‌ڵ/ajeľ: ن:[ مجـ] ئەشکەفتە، بێئاوەز، تێنەگەيشتوو، حەيوان، دەبەنگ، شوانەوێڵە، کەر، گێلۆکە، گۆهبان، ووشک، نافام، نەفام، وەحشی.

.

.

.

.