بێژ ¹ / bêj: ن:[ ڕەگی چاوگی( بێژان، بێژین)] وێژ.
تێبینی |
لەهەموو زمانەکانی هیندوئەوروپی جێگۆرکێی پیتی لەناو وشەکانی زمانەکاندا، دیاردەیەکی زۆر ئاسایییە |
لە زمانەکانی زاگرۆس دا ئەمە بەدی دەکرێت |
ئاپ ئاڤێستایی
ئاڤ کرمانجی باكوور ئاو کرمانجی ناوەند ئۆو _ ئوو ( لوری). ئاب فارسی |
1 – | پێشگرێکە لەزمانی کوردییدا، کە لەگەڵ پاشگری لکێندراو واتایەکی نوێ پێکدێن | ||
بێژ | + ئەر | بێژەر | |
بێژ | + ندە | بێژندە | |
2 – | پاشگرێکە لەزمانی کوردییدا کەدەلکێت بە ( ناو)ـەوە و ئاوەڵناوێک دروستدەکات | ||
بەیت | + بێژ | بەیتبێژ | |
چیرۆک | + بێژ | چیڕۆکبێژ | |
ستران | + بێژ | سترانگبێژ | |
گۆڕانی | + بێژ | گۆرانیبێژ | |
مەقام | + بێژ | مەقامبێژ |
بێژان/bêjan: کتن:[ بێژ+ ئان] گووتن، پەیڤین، ووتن، ئاخافتن، دووان.
بێژاندن/bêjandin: کتپ:[ کباک]
بێژە/bêje: ف:[ بێژتن]
1 – بڵێ، بووێژە.
بێژەبێژە/bêjebêje: ئانتـ: وێژەوێژە، ووشەووشە. بڵێ بڵێ.
بێژەداری/bêjedarî: نتـ: پەیوەندی.
بێژەر/bêjer: نفا:[ پێژ( بێژتن)+ ئەر] بێژندە، ئەو کەسەی دەئاخافێت.
بێژەکار/bêjekar: نفا:[ بێژ+ ئە+ کار( کردن)] وێژەر.
بێژەک/bêjek: نتـ:[ بێژ+ ئەک] گرامافۆن، قەوان.
بێژەکی/bêjekî: ئاکتـ: دەمەکی.
بێژەیی/bêjeyî: نچ: ئەزموونی بێژەیی.
بێژەیێن/bêjeyên: کتن:[ کباک] بێژتن.
بێژتن/bêjtin: کتن:[ هـ][ پەهلەوی : ڤاچییتەن] چاوگی ئێستا و داهاتووی( گووتن)ـە. ڤاجڤییش _ ڤاجیاییش ( کباک، زا)، واتەی( هـ)، ئاخاوتن، ووتن، بڵێن ( پێین).
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەچ | caW |
ئێژم | بێژم | دبێژم | |
ئێژی | بێژی | دبێژیت | |
ئێژێ | بێژێ | دبێژێت | بێژە |
بێژن/bêjin: ف:[ دۆخی سێی یەمی کۆیە] بڵێن، بئاخفن. ئوشن، وێشین.
بێژندە/bêjinde: نتـ: بێژەر: ئەو کەسەیە کە دەدوێت.
بێژۆک/bêjok: نتـ:[ بێژ+ئۆک] جێگایەکە بۆ ئاخافتن بێت. شوێنی چەنەبازی.
.
.
__________
بێژ /bêj: ڕەگ:
1 – ڕەگی چاوگی( بێژتن)ـە.
:: قسە بیبێژە، بیگێژە، بیوێژە.
پاشگریکە لە ڕەگی (بێژتن)ـەوە هاتووە دەکەوێتە پاش هەندێ ناوەوە و ناوێکی نوێی لێدروست دەبێت | |||
ئارد | + بێژ | ئاردبێژ | |
دا … ئەر | + بێژ | دابێژەر | |
ئاڵە | + بێژ | ئاڵەبێژ |
2 – لە بێژنگدان.
بێژان/bêjan: کتن: وێرانکردن.
بێژانەوە/bêjanewe: کتن: لە هێلەگ و پێژنگ و قەڵبیردانی شتی کوتراو یان هاڕاو بۆ جیاکردنەوەی دڕشت و وورد.
بێژاندن/bêjandin: کتپ: دابێژتن، کوتنی شت.
بێژانن/bêjanin: کتپ: لەبێژنگ دان، بێژاندن.
بێژتن/bêjtin: کتن:[ ئاڤێسـ: : ڤەئێک، پهـ : ڤێختەن]
1 – جیاکردنەوەی دووشتی وورد و درشت بەبێژینگ لە یەکتر، لە هێڵەگدان، دابێژتن کووتین.
{
نووری چاوم ! چاوەکەم بێ نوورە بێ تۆ، زەڕڕەبی
خاکی دەرگاکەت ببێژم بیکەمە کولحی بەچەر
}{ نالی}.
2 – بێز و مەگیرانی
بێژتی/bêjitî: ن: دابێژتراو، لە هێلەگ دراو.
بێژران/bêjiran: کتن:[ کارا بزر] بێژان.
بێژراوە/bêjirawe: نفا:[ بێژژان ( بێژان _ بێژتن)] پاڵاوتە، پاڵفتە.
بێژن/bêjin: نتـ:[ بێژ+ن (نگ _ ینگ)] بێژنگ، سەرەن.
بێژنگ/bêjing: نتـ: وێچنە( هـ)، ویژنگ، سەرەند. : ئامرازێکە دەغلودانی پێدادەبێژرێت لەسەرەد و شێلگیری کونی بچووکترە.
بێژنگەر/bêjinger: نفا:[ بێژن+ گەر]
1 – بێژنساز، بێژنگ دروستکار.
2 – [ مجـ] مرۆڤی بێئابڕوو.
بێژنگ/bêjîng: نتـ:[ بێژ+ئینگ] بێژنگ : بۆ دابێژتن کەڵکی لێوەردەگیرێت . دەگەڵ ( هێڵەک، داشگیر، باڵەکەو، سەرەد) لەیەکدەچن، بەڵام لە گەورە و بچووکیان جیاوازییان هەیە.
تێبینی |
چۆنیە تێکەی : دەفرێکی خڕی هەندێک قووڵە، بەئەندازەی دەفەیەک دەبێت، بنەکەی تۆڕی سیمی کونکونی تێگیراوە، بەدەورو و بەری دارە کە بە خەرکەمان خواری دەکەنەوە.{ نانەوازادە}. |
بێژنگ فرۆش/bêjîng firoş: نفا:[ بێژینگ+ فرۆش(فرۆشتن)]
1 – کەسێک کە بێژینگ ساز دەکات و دەیفرۆشێت.
2 – [ مجـ] مرۆڤی بێشەرم و بێحەیا.
بێژنگ فرۆشی/bêjîng firoşî: نچ:[ بێژینگ+ فرۆش(فرۆشتن)+ ئی]
1 – پیشەی کەسی بێژینگ فرۆش.
2 – [ مجـ] بێشەرمیی، بێحەیایی.
.
.
__________
بێژ ³ /bêj: ن:[ کباک، زا] باج.
.
.
.
.