لێڵ ¹ /lêľ: ن:[ نخ] تانەی چاو.[ ئینگـ: Nebula] 

لێڵاو/lêľaw: ئانتـ:[ هـ][ لێڵ+ ئاو] ئاڵۆزی و شێوانی چاو دواتر بۆکوێربوون. 

:: لێڵاوم دایە بۆ ئەو پیاوە گەورە.{ هەژار، ل، 784}. 

لێڵایی/lêľayî: نچ: تەمی چاو، کوێرایی : تاریک بوونی چاو. 

:: لێڵاییم گاتێ.  

لێڵایی داهاتن/lêľayî dahatin: کتن:[ لێڵایی+ داهاتن] کوێربوون. 

لێڵە/lêľe: ن:

1 – شەوەکی، بووڵێڵە

2 – زبڵ و زاڵی ناو پلوورە. 

3 – قوڕاوێ کە بەسەر سەوزی دادەکرێت، بۆ بە پتەوبوونی. 

لێڵ کردن/lêľ kirdin: کتپ: کوێرکردن. 

.

.

_________

لێڵ ² /lêľ: ن: تێگڵ، شڵوێ، شێلوو، لیخن : لێڵ بوونی هەوا.

لێڵاڤ/lêľav: ئانتـ:[ کەش][ کباک] شڵێوە : باران و بەفر بەتێکەڵاوی هاتن.{ گیو، ل، 842}  

لێڵاو/lêľaw: ئانتـ:[ لێڵ+ ئاو] ئاوی شڵوێ.  

لێڵاوی داهێنان/lêľawî dahênan: کتپ: لێڵاو یاردەیەرە( هـ).  

لێڵایی/lêľayî: ئانتـ: ناڕوونی، ناسافی.  

لێڵە/lêľe: نتـ:[ کات][ هـ][ لێڵ+ ئە] کاتێکە لە بەیانیان و ئێواراندا کە جیهان نە زۆر تاریکە و نە زۆر ڕووناک بێت.{ وشەنامە، ل، 868}   

لێڵ بوون/lêľ bûn: کتن: شێڵووبوون. 

لێڵ کردن/lêľ kirdin: کتپ:

1 – شلوێ کردنی ئاو.

2 – پاککردنی توێکلە گوێزی سەوز.

لێڵ نەکەردەی/lêľ nekerdey: کتپ:[ هـ] لێڵ نەکردن. 

لێڵی/lêľî: نچ: ته‌مومژی، ‌‌خەمباری، شێلیاتی، نادیاری.[ ئینگـ: Ambiguity]. 

ئاوێزەی لێڵبڕ‌/awêzey lêľbiř: نتـ:[ فیز] [ ئاوێزە+ ی+ لێڵ+ بڕ( بڕین)][ ئینگـ: achromatic prism]

هاوێنەی لێڵ/lêľ ‌hawêney: نتـ:[ فیز] 

هاوێنەی لێڵبڕ/hawêney lêľbiř: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ: achromat lens]. 

.

.

_____________

لێڵ ³ /lêľ: ئام:[ جا] لەگەڵ. 

 

.

.